
دوشەممە ٢٦-١-٢٠٢٦، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی ئامادەیی زەندی کوڕان سەردانی زانکۆی جیهان-سلێمانییان کرد و لە لایەن بەشی پەیوەندییەکان و بەشی تۆماری زانکۆ و مامۆستایانەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، خوێندکاران ئاشناکران بە بەشە جیاوازەکانی زانکۆ و گەشتێکی مەیدانییان بە ناو کەمپی زانکۆکەدا ئەنجام دا بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە تاقیگە و هۆڵەکانی خوێندن و ژینگەی ئەکادیمی زانکۆ.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی دێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناوەندە خوێندنە ناوخۆییەکان و پشتگیریکردنی خوێندکاران لە قۆناغە جیاوازەکاندا، بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانیان و ئاشناکردنیان بە قۆناغی داهاتووی خوێندنیان. لە کۆتاییدا، نوێنەرانی خوێندکارانی ئامادەیی زەندی کوڕان سوپاسی میوانداری و هاوکارییەکانی زانکۆی جیهان-سلێمانییان کرد.
–
Zand Boys Secondary School Visited Cihan University-Sulaimaniya
Yesterday, Monday, January 26, 2026, a group of students from Zandi Boys Secondary School visited Cihan University-Sulaimaniya. They were warmly welcomed by the Relations Department, the University Registration Department, and faculty members.
During the visit, students were introduced to the university’s various departments and took a tour of the campus to explore the laboratories, lecture halls, and the overall academic environment.
This visit is part of Cihan University-Sulaimaniya’s ongoing efforts to strengthen ties with local schools and support students across different educational levels, aiming to enhance their capabilities and prepare them for their future academic journey. At the end of the visit, the student representatives of Zandi Boys Secondary School expressed their gratitude to the university for the warm reception.
–
إعدادية زند للبنين تزور جامعة جيهان-السليمانية
يوم أمس الاثنين الموافق ٢٦-١-٢٠٢٦، قامت مجموعة من طلاب إعدادية زند للبنين بزيارة جامعة جيهان-السليمانية، حيث كان في استقبالهم بحفاوة قسم العلاقات وقسم التسجيل وأعضاء هيئة التدريس.
تضمنت الزيارة تعريف الطلاب بأقسام الجامعة المختلفة، بالإضافة إلى جولة ميدانية في أروقة الحرم الجامعي للاطلاع على المختبرات والقاعات الدراسية والبيئة الأكاديمية عن قرب.
تأتي هذه الزيارة ضمن إطار مساعي جامعة جيهان-السليمانية لتعزيز الروابط مع المدارس المحلية ودعم الطلبة في مختلف المراحل الدراسية، وذلك بهدف تطوير مهاراتهم وتهيئتهم للمرحلة الجامعية المقبلة. وفي الختام، قدم ممثلو طلاب إعدادية زند للبنين شكرهم لجامعة جيهان على حسن الاستقبال والدعم.
























