
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و پەروەردەییە بەردەوامەکانی و بە مەبەستی خزمەتکردنی کۆمەڵگە، فەرمانگەی وەرگرتن و تۆماری زانکۆی جیهان-سلێمانی سیمینارێکی ڕێنمایی و هۆشیاری بۆ خوێندکارانی ئامادەیی (بەهار)ی کچان ڕێکخست.
سیمینارەکە لە ڕێکەوتی ١٣/١/٢٠٢٦ لەژێر ناونیشانی (چۆنێتی کۆششکردن و زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەکاندا) بەڕێوەچوو. تێیدا تیشک خرایە سەر گرنگترین ڕێگاکانی خوێندنی دروست و دەستنیشانکردنی ئەو هۆکارە دەروونییانەی دەبنە ڕێگر لەبەردەم سەرکەوتنی خوێندکاران لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا.
ئەم سیمینارە لەلایەن پسپۆڕی ناسراوی بواری دەروونناسی، بەڕێز (پڕۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی)، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان-سلێمانی پێشکەش کرا. ناوبراو بە وردی باسی لە تەکنیکە دەروونییەکان کرد بۆ کەمکردنەوەی فشار و زیادکردنی توانای تەرکیز لای خوێندکاران.
ڕێکخستنی ئەم جۆرە سیمینارانە بەشێکە لە ستراتیژی زانکۆی جیهان-سلێمانی بۆ:
پشتگیریکردنی لایەنی پەروەردەیی و فێرکاری لە ناوەندەکانی خوێندندا.
ئامادەکردنی خوێندکاران لە ڕووی دەروونییەوە بۆ تاقیکردنەوە چارەنووسسازەکان.
بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆ و قوتابخانە ئامادەییەکان.
–
Professor Dr. Karim Sharif Qarachatani, Director of the Psychological and Social Counseling Center at Cihan University-Sulaimaniya, Delivers a Seminar for Bahar High School Students
As part of its ongoing scientific and educational activities and its commitment to community service, the Directorate of Admission and Registration at Cihan University-Sulaimaniya organized an educational and guidance seminar for the students of Bahar High School for Girls.
The seminar was held on January 13, 2026, titled “Effective Study Techniques and Overcoming Exam Anxiety.” It focused on the most effective scientific study methods and identified the psychological factors that may hinder students’ success during exams.
The seminar was presented by the renowned psychology expert, Professor Dr. Karim Sharif Qarachatani, Director of the Psychological and Social Counseling Center at Cihan University-Sulaimaniya. He discussed in detail psychological techniques to reduce stress and enhance concentration levels among students.
The organization of such seminars is part of Cihan University-Sulaimaniya’s strategy to:
Support the educational and academic aspects within learning institutions.
Prepare students psychologically for crucial exams.
Strengthen the relationship between the university and high schools.
–
البروفيسور الدكتور كريم شريف قرچتاني، مدير مركز الاستشارات النفسية والاجتماعية في جامعة جيهان-السليمانية، يقدم ندوة لطالبات إعدادية بهار.
في إطار أنشطتها العلمية والتربوية المستمرة وضمن جهودها لخدمة المجتمع، نظمت مديرية القبول والتسجيل في جامعة جيهان-السليمانية سيميناراً إرشادياً وتوعوياً لطالبات إعدادية (بهار) للبنات.
عُقد السيمينار بتاريخ ١٣/١/٢٠٢٦ تحت عنوان (كيفية الدراسة والتغلب على خوف وقلق الامتحانات). وسلط الضوء على أهم الطرق العلمية للدراسة الصحيحة وتحديد العوامل النفسية التي قد تعيق نجاح الطالبات أثناء فترة الامتحانات.
قدم السيمينار الخبير النفسي المعروف، الأستاذ الدكتور (كريم شريف قرچتاني)، مدير مركز الاستشارات النفسية والاجتماعية في جامعة جيهان-السليمانية. حيث تناول بالتفصيل التقنيات النفسية الكفيلة بتقليل التوتر ورفع مستوى التركيز لدى الطلبة.
يأتي تنظيم هذا النوع من الأنشطة ضمن استراتيجية جامعة جيهان-السليمانية لـ:
دعم الجوانب التربوية والتعليمية في المؤسسات الدراسية.
تهيئة الطالبات نفسياً للامتحانات.
تعزيز الروابط بين الجامعة والمدارس الإعدادية.































