
زانکۆی جیهان – سلێمانی، لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، پێشوازی لە وەفدێکی ئەکادیمی و خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی کوفە کرد، لە چوارچێوەی سەردانێکی زانستی بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە مەعریفییەکانی نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
لە لایەن ژمارەیەک لە مامۆستایان و سەرۆک بەشەکانی زانکۆوە پێشوازی لە وەفدە میوانەکە کرا، و گەشتێکی ناساندنیان بۆ ڕێکخرا کە تێیدا تاقیگە زانستییەکان، هۆڵەکانی خوێندن و ئەو ناوەندە گرنگانەیان بەسەرکردەوە کە خزمەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی جیهان_سلێمانی دەکەن.
سەردانەکە چەندین دانیشتنی گفتوگۆی لەخۆگرتبوو کە تێیدا بیروڕا زانستی و ڕۆشنبیرییەکان ئاڵوگۆڕ کران، و باس لە ڕێگاکانی ئاڵوگۆڕی ئەزموونە ئەکادیمییەکان کرا بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی خوێندکاران بێت و ئاستی توێژینەوەی زانستی بەرز بکاتەوە.
ئەم دەسپێشخەرییە وەک بەرجەستەکردنی سیاسەتی زانکۆی جیهان – سلێمانی و پەرۆشی بەردەوامی دێت بۆ دروستکردنی پردی هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە زانکۆییە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و کردنەوەی ئاسۆیەکی نوێی هاوکاری هاوبەش کە خزمەت بە کاروانی پەروەردە و فێرکردن لە وڵاتدا بکات.
–
Enhancing Academic Cooperation: A Delegation from the College of Medicine at the University of Kufa Visits Cihan University – Sulaimaniya
Cihan University – Sulaimaniya received, on December 21, 2025, an academic and student delegation from the College of Medicine at the University of Kufa, as part of a scientific visit aimed at strengthening knowledge communication between the universities of the Kurdistan Region and Iraq.
The visiting delegation was received by several professors and heads of departments at the university. An introductory tour was organized during which they were briefed on the scientific laboratories, classrooms, and vital facilities that serve the educational process at Cihan University-Sulaimanyia.
The visit included dialogue sessions during which scientific and cultural visions were exchanged, and ways to exchange academic expertise were discussed to benefit students and raise the level of scientific research.
This initiative embodies the policy of Cihan University – Sulaimaniya and its constant keenness to build bridges of cooperation with various university institutions in the Kurdistan Region and Iraq, in an effort to develop the scientific level and open new horizons of joint cooperation that serve the educational process in the country.
–
تعزيزاً للتعاون الأكاديمي: وفد من كلية الطب بجامعة الكوفة يزور جامعة جيهان – السليمانية
استقبلت جامعة جيهان – السليمانية، ٢١ كانون الأول ٢٠٢٥، وفداً أكاديمياً وطلابياً من كلية الطب بجامعة الكوفة، في إطار زيارة علمية تهدف إلى تعزيز التواصل المعرفي بين جامعات إقليم كوردستان والعراق.
وكان في استقبال الوفد الزائر عدد من أساتذة ورؤساء الأقسام في الجامعة، حيث جرى تنظيم جولة تعريفية للوفد أطلعوا خلالها على المختبرات العلمية، القاعات الدراسية، والمرافق الحيوية التي تخدم المسيرة التعليمية في جامعة جيهان-السلیمانیة.
تخللت الزيارة جلسات حوارية تم خلالها تبادل الرؤى العلمية والثقافية بين الجانبين، وبحث سبل تبادل الخبرات الأكاديمية بما يخدم مصلحة الطلبة ويرفع من مستوى البحث العلمي.
وتأتي هذه المبادرة تجسيداً لسياسة جامعة جيهان – السليمانية وحرصها المستمر على مد جسور التعاون مع مختلف الصروح الجامعية في إقليم كوردستان والعراق، سعياً منها لتطوير المستوى العلمي وفتح آفاق جديدة من التعاون المشترك الذي يصب في مصلحة المسيرة التعليمية في البلاد.




























