
سلێمانی – بە سەرپەرشتی بەشی یاسا و لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان – سلێمانی، خولی تۆپی پێی تایبەت بە سەرجەم قۆناغەکانی بەشی یاسا بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.
ئەمڕۆ لە یاری کۆتایی خولەکەدا، هەردوو تیپی بەهێزی قۆناغی چوارەم و قۆناغی سێیەم ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. یارییەکە بە بردنەوەی تیپی قۆناغی چوارەم کۆتایی هات، کە توانیان بە ئەنجامی ٢ گۆڵی بێ بەرامبەر لە ڕکابەرەکەیان ببەنەوە. بەمەش، تیپی قۆناغی چوارەم توانیان بۆ دووەم ساڵی لەسەریەک نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنن و شانازییەکی گەورە بۆ قۆناغەکەیان تۆمار بکەن.
خەڵاتە تاکەکەسییەکانی خولەکە:
لەم خولەدا، جگە لە خەڵاتی تیپی پاڵەوان، چەندین خەڵاتی تاکەکەسی بە یاریزانە دیارەکان بەخشرا:
ڕێبەند – باشترین یاریزانی خولەکە.
ئاران – یاریزانی نموونەی خولەکە.
زەبەند – گۆڵکاری خولەکە.
خەڵاتی تیپی نموونەی خول – بەخشرایە قۆناغی دووەمی بەشی یاسا.
سەرۆکایەتی زانکۆ و بەشی یاسا پیرۆزبایی گەرمی لە تیپی قۆناغی چوارەم دەکەن بۆ ئەم سەرکەوتنە گەورەیە و هیوای بەختێکی باشتر بۆ تیپی قۆناغی سێیەم دەخوازن.

















































