
لە چوارچێوەی پاڵپشتیە زانستییەکانی زانکۆ، و گرنگیدانى بەشی یاسا، بە مەبەستی ئاشنابوونی زیاتری خوێندکاران بە لایەنی کرداری و پراکتیکیی ، بەشی یاسای زانکۆی جیهان-سلێمانی گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانى قۆناغی سێیەم بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی ئەنجامدا.
گەشتەکە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی هەریەک لە بەڕێزان (پ.ی.د. زانا ڕەفیق سەعید) و (م. ڕزگار عەبدول محمد أمین)، مامۆستایانی بەشی یاسا بەڕێوەچوو.
لە کاتی گەیشتنیان، مامۆستایان و خوێندکاران لەلایەن بەڕێز (فوئاد جزا کریم)، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانییەوە، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە میانەی سەردانەکەدا، گفتوگۆیەکی تێر و تەسەل کرا دەربارەی میکانیزمی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە و ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر بە سزادراوان. هەروەها خوێندکاران لە نزیکەوە ئاشنای ژینگە و چۆنیەتی مامەڵەکردنی یاسایی و مرۆیی زیندانیان بوون لەگەڵ توێژی ژنان و منداڵان لە ناوەندەکانی چاکسازیدا، ئەمەش وەک تەواوکارییەک بۆ ئەو وانە تیۆریانەی لە زانکۆ دەیخوێنن. و گەشتەکەیان بووە مایەی ڕەزامەندی و سوودی خوێندکارەکان.
لە کۆتایی گەشتەکەدا، مامۆستایانی سەرپەرشتیار و خوێندکاران سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری فەرمانگەکە کرد بۆ ئەو پێشوازییە و ڕەخساندنی دەرفەتەکە.
–
Law Students Visit the Women and Children’s Reformatory Directorate in Sulaymaniya
As part of the academic support provided by the university, and due to the Law Department’s commitment to familiarizing students with the practical and applied aspects of law, the Law Department at Cihan University-Sulaimaniya organized a scientific field visit for third-year students to the Directorate of Women and Juvenile Reform in Sulaimaniya.”The visit was conducted under the direct supervision of Assist. Prof. Dr. Zana Rafiq Saeed and Lecturer Rizgar Abdul Muhammad Amin, faculty members of the Law Department.
Upon arrival, the lecturers and students were warmly received by Mr. Fuad Jaza Karim, the Director of the Women and Children’s Reformatory Directorate in Sulaymaniya.
During the visit, comprehensive discussions were held regarding the directorate’s working mechanism and the legal procedures concerning convicts. Furthermore, students were closely introduced to the environment and the method of legal and humanitarian treatment of inmates (women and children) within reform centers. This experience served as a practical complement to the theoretical lessons studied at the university, proving to be highly beneficial and appreciated by the students.
At the conclusion of the trip, the supervising lecturers and students extended their sincere thanks and appreciation to the Director for the warm reception and for providing this valuable opportunity.
–
طلبة قسم القانون قاموا بزيارة علمية لمديرية إصلاح النساء والأحداث – السليمانية
في إطار الدعم العلمي الذي تقدمه الجامعة، واهتمام قسم القانون بتعريف الطلبة بشكل أكبر بالجوانب العملية والتطبيقية للقانون، أجرى قسم القانون في جامعة جيهان-السليمانية زيارة علمية ميدانية لطلبة المرحلة الثالثة إلى مديرية إصلاح النساء والأحداث في السليمانية.
أجريت الزيارة بإشراف كل من (أ.م.د. زانا رفيق سعيد) و (م. رزگار عبدول محمد أمين)، التدريسيين في قسم القانون.
ولدى وصولهم، استُقبِل الأساتذة والطلاب بحفاوة بالغة من قبل السيد (فؤاد جزا كريم)، مدير مديرية إصلاح النساء والأحداث في السليمانية.
وخلال الزيارة، جرت مناقشات مستفيضة حول آلية عمل المديرية والإجراءات القانونية المتبعة تجاه المحكومين. كما اطلع الطلاب عن كثب على البيئة السائدة وكيفية التعامل القانوني والإنساني مع السجناء من فئة النساء والأحداث في مراكز الإصلاح، حيث جاء ذلك مكملاً للدروس النظرية التي يتلقونها في الجامعة. وقد حققت الزيارة أهدافها وكانت محل تقدير واستفادة للطلاب.
وفي الختام، أعرب الأساتذة المشرفون والطلاب عن شكرهم وتقديرهم لمدير الدائرة وموظفيها على حسن الاستقبال وإتاحة هذه الفرصة العلمية.










