بەڕێوەبەرایەتی تەندوستی و سەلامەتی زانکۆی جیهان-سلێمانی وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا سەبارەت بە (فریاگووزاری سەرەتایی لە حاڵەتە لەناکاوەکان).

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٥-١٢-٢٠٢٥ بە نوێنەرایەتی گروپی جیهان و بە ئامادەبوونی بەڕێز کاک ڕێژین بەرێوەبەری توێوتا جیهان – سلێمانی سەردانی بەڕێز مامۆستا عەتا محمد سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاکەوتن و بوژانەوەی چەمچەماڵمان کرد. سەرەڕای دەربڕینی پشتیوانی تەواومان بۆ خەڵکی لێقەوماوی چەمچەماڵ و دەوروبەری .
بڕی ٨٠ ملێون دینارمان پێشکەش بە زیانلێکەوتوان کرد کە دیاری گروپی جیهان و دام و دەزگاکانی خوێندنی باڵا و پەروەردەییەکانی گروپی جیهان بوو. لێرەوە سوپاسی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و گروپی جیهان دەکەین کە بەدەم داواکارییەکەمانەوە هاتن بۆ هاوکارییان بۆ خەڵکی زیانبەرکەوتوی ناوچەکە.
Related posts











