
رۆژی سێشەممە، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێز (پ.ی.د. نوری محەممەد سەعید)، بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیھان-سلێمانی، سیمینارێکی پێشکەش بە قوتابیانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی (سامی حسێن نازم) لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چوارچرای نوێ کرد.
لە سیمینارەکەدا، بەڕێز دکتۆر نوری تیشکی خستە سەر گرنگترین تاوانە باوەکانی نەوجەوانان لە ڕوانگەی شەرع و یاساوە. ھەروەھا، پوختەیەکی لەسەر یاسای چاودێریی نەوجەوانانی خستەڕوو. یەکێکی تر لە تەوەرەکانی سیمینارەکە، تاوانەکانی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بوو. لە کۆتاییدا، جەخت لەسەر پاراستنی بەھا باڵاکان لە ناوەندەکانی خوێندندا کرایەوە.
–
Common Juvenile Offenses from a Sharia and Legal Perspective
On Tuesday, November 18, 2025, Assistant Professor Dr. Nuri Mohammed Saeed, Director of the Zakat of Knowledge Foundation at Cihan University-sulaimaniya, presented a seminar to the students of the (Sami Hussein Nazim) educational complex in the new Chwar Chra residential complex.
During the seminar, Dr. Nuri highlighted the most significant common offenses among juveniles from the perspective of Islamic Sharia and the law. He also provided a summary of the juvenile care law. Another topic of the seminar was crimes related to the misuse of communication devices. In conclusion, the importance of preserving high values in educational institutions was emphasized.
–
الجرائم الشائعة لدى الأحداث من منظور الشرع والقانون
يوم الثلاثاء الموافق ١٨ نوفمبر ٢٠٢٥، قدّم الأستاذ المساعد الدكتور نوري محمد سعيد، مدير مؤسسة زكاة العلم في جامعة جيهان-السليمانية، ندوة لطلاب المجمع التربوي (سامي حسين ناظم) في مجمع چوارچرا الجديد.
خلال الندوة، سلط الدكتور الضوء على أبرز الجرائم الشائعة بين الأحداث من منظور الشريعة الإسلامية والقانون. كما قدّم ملخصًا لقانون رعاية الأحداث.وكان من بين محاور الندوة أيضًا، الجرائم المتعلقة بإساءة استخدام وسائل الاتصال. وفي الختام، تم التأكيد على أهمية الحفاظ على القيم العليا في المؤسسات التعليمية.













