
دوو خوێندکاری بەهرەمەندی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی توانیان سەرکەوتنێکی بەرچاو تۆمار بکەن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلم کە لە زانکۆی کۆمار (KUST) بەڕێوەچوو.
خوێندکاران شاتوو سمکۆ و لاڤین عەلی بە هاوبەشی کورتە فیلمێکی هونەرییان پێشکەش کرد کە بە هاوکاری و هەماهەنگی سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی جیهان بەرهەم هێنرابوو، توانی سەرنجی ئامادەبووان و لیژنەی هەڵسەنگاندنی ڕاکێشا. شاتوو لە بواری دەرهێنان و لاڤین وەک ئەکتەر توانیان کارێکی داهێنەرانە پێشکەش بکەن کە باس لە قوڵایی بیرکردنەوەکانی مرۆڤ دەربارەی ڕووداوەکانی ژیان دەکات.
لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا، چەندین کورتە فیلم پێشکەش کران، بەڵام کارەکەی شاتوو و لاڤین توانی جێگەی خۆی بکاتەوە لەنێو کارە بەهێزەکاندا. خەڵاتی بەشداری تایبەت بە شاتوو سمکۆ بەخشرا وەک دانپێدانانێک بە دەرهێنانە داهێنەرانەکەی.
لاڤین عەلی کە ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە فیلمەکەدا، گوتی: “ئەزموونی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵێکی فیلم وەک دەرفەتێکی گەورە بوو بۆ ئێمە تا تواناکانمان پێشان بدەین و لە هاوتاکانمان لە وڵاتانی دیکەوە فێر ببین.”
فیلمەکە بە تەکنیکی تایبەت وێنەگیرابوو و چیرۆکی کەسێک دەگێڕێتەوە کە لە نێوان بیرەوەرییەکانی ڕابردوو و خەونەکانی داهاتوودا سەرگەردانە. ڕەخنەگران ستایشی بیرۆکەی قووڵ و جێبەجێکردنی هونەریانەی فیلمەکەیان کرد.
زانکۆی جیهان سلێمانی بەردەوامە لە هاندانی خوێندکارانی بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان و فێستیڤاڵەکان بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون لەگەڵ هاوتاکانیان لە شوێنەکانی دیکە.
——-
Two Students from Cihan University-Sulaimaniya Participate in an International Film Festival
Two talented students from the Translation Department at Cihan University-Sulaimaniya have achieved remarkable success at the International Short Film Festival held at Komar University (KUST).
Students Shatu Simko and Lavin Ali jointly presented an artistic short film with cooperation and coordination of (CDC) at Cihan Univeristy Sulaimaniya, that attracted the attention of attendees and the evaluation committee. Shatu in directing and Lavin as an actor were able to present an innovative work that explores the depths of human thoughts about life events.
Within the framework of the festival, several short films were presented, but Shatu and Lavin’s work managed to secure its place among the strong entries. A special participation award was given to Shatu Simko in recognition of her creative directing.
Lavin Ali, who played the main role in the film, said: “The experience of participating in a film festival was a great opportunity for us to showcase our abilities and learn from our peers from other countries.”
The film was shot with a special technique and tells the story of a person who is lost between memories of the past and dreams of the future. Critics praised the profound concept and artistic execution of the film.
Cihan University-Sulaimaniya continues to encourage its students to participate in international activities and festivals to develop their skills and exchange experiences with their peers from other sides.
——
طالبتان من جامعة جيهان-السليمانية تشاركان في مهرجان دولي للأفلام
حققت طالبتان موهوبتان من قسم الترجمة في جامعة جيهان-السليمانية نجاحاً لافتاً في مهرجان الفيلم القصير الدولي الذي أُقيم في جامعة كومار (KUST).
قدمت الطالبتان شاتو سيمكو ولاڤين علي فيلماً قصيراً فنياً مشتركاً بالتعاون والتنسيق مع (CDC) في جامعة جيهان السليمانية، جذب انتباه الحضور ولجنة التقييم. شاتو أبدعت في الإخراج، بينما أدّت لاڤين دور البطولة، واستطاعتا تقديم عمل مبتكر يستكشف أعماق الأفكار البشرية حول أحداث الحياة.
شهد المهرجان عرض عدد من الأفلام القصيرة، إلا أن عمل شاتو ولاڤين تميز وحجز مكانته بين المشاركات القوية. وقد مُنحت شاتو سيمكو جائزة مشاركة خاصة تقديراً لإبداعها في الإخراج.
وقالت لاڤين علي، التي أدّت الدور الرئيسي في الفيلم: “كانت تجربة المشاركة في مهرجان سينمائي فرصة رائعة لنا لعرض قدراتنا والتعلّم من زملائنا من دول أخرى.”
صُوّر الفيلم بتقنية خاصة ويروي قصة شخص تائه بين ذكريات الماضي وأحلام المستقبل. وقد أشاد النقاد بالفكرة العميقة والتنفيذ الفني للفيلم.
تواصل جامعة جيهان-السليمانية دعم وتشجيع طالباتها على المشاركة في الفعاليات والمهرجانات الدولية لتطوير مهاراتهن وتبادل الخبرات مع نظرائهن من مختلف جهات.