
ئەمڕۆ ١٠-٣-٢٠٢٥ لە هۆڵی سیمینارەکان لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سادات عەبداللە یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەك لە مامۆستایان و نوێنەرانی خوێندکاران، پەیڕەوی ناوخۆی ناوەندی خزمەتگوزاریی خوێندکاران ڕایگەیاندرا، کە ئامانجی سەرەکی ئەم ناوەندە درووستکردنی کۆمەڵگەیەکی زیندوو و گشتگیرە بۆ خوێندکاران.
بەپێی پێڕەوەکە، ئەم ناوەندە بە ئامانجی پێشخستنی خۆشگوزەرانی خوێندکاران و وپێشخستنی تواناکانیانە.
دیدی ناوەندەکە بریتییە لە هەبوونی دەستەیەکی خوێندکاریی دانپێدانراو و متمانەپێکراو، کە بە شێوەیەکی کاریگەر نوێنەرایەتی و داکۆکی لە بەرژەوەندی سەرجەم خوێندکاران و زانکۆ بکات.
ئەرکەکانی ناوەندەکە بریتین لە: داکۆکیکردن لە مافەکانی خوێندکاران، ڕێکخستنی بۆنە کۆمەڵایەتی و کولتووری و ئەکادیمییەکان، پەروەردەکردنی هەستی کۆمەڵایەتی و سەربەخۆیی، ودرووستکردنی هزری سەرکردایەتی لە نێو خوێندکاراندا.
سەرجەم خوێندکارانی زانکۆی جیهان-سلێمانی بە شێوەیەکی خۆڕسك ئەندامی ئەم ناوەندە دەبن و دەستەی سەرپەرشتیاریی ناوەندەکە پێکدێت لە: سەرپەرشتیاری گشتی، جێگری سەرپەرشتیاری گشتی (نوێنەری گشتی خوێندکاران)، و نوێنەرانی سەرجەم بەشە زانستیەکانی زانکۆکە.
Launch of the Student Services Centre at Cihan University-Sulaimaniya
Today, 10th March 2025, in the seminar hall of Cihan University-Sulaimaniya, and in the presence of Assistant Professor Dr. Sadat Abdullah, the Assistant President of the University for Scientific Affairs and Higher Education, along with a number of faculty members and student representatives, the internal regulations of the Student Services Centre were approved. The primary objective of this centre is to create a vibrant and inclusive community for students.
According to the internal regulations, this centre aims to enhance student welfare and develop their skills. The vision of the centre is to establish a recognised and trusted student body that effectively represents and advocates for the interests of all students and the university.
The responsibilities of the centre include: defending student rights, organising social, cultural, and academic events, fostering a sense of social responsibility and independence, and building leadership spirit among students.
All students of Cihan University-Sulaimaniya automatically become members of this centre, and the centre’s board of directors consists of: the General Director, the Deputy General Director (the General Student Representative), and representatives from all the academic colleges of the university.
بدء تأسيس (مركز خدمات الطلبة) في جامعة جيهان-السليمانية
اليوم ١٠-٣-٢٠٢٥، في قاعة الندوات بجامعة جيهان-السليمانية، وبحضور الأستاذ المساعد الدكتور سادات عبد الله، مساعد رئيس الجامعة للشؤون العلمية والدراسات العليا، وعدد من الأساتذة وممثلي الطلاب، تمت الموافقة على النظام الداخلي لمركز خدمات الطلاب. الهدف الرئيسي لهذا المركز هو خلق مجتمع حيوي وشامل للطلاب.
وفقًا للنظام الداخلي، فإن هذا المركز يهدف إلى تعزيز رفاهية الطلبة وتطوير مهاراتهم، ورؤية المركز تتمثل في وجود هيئة طلابية معترف بها وموثوقة، تمثل وتدافع بشكل فعال عن مصالح جميع الطلبة والجامعة.
تشمل مهام المركز: الدفاع عن حقوق الطلبة، تنظيم الفعاليات الاجتماعية والثقافية والأكاديمية، تعزيز الشعور بالمسؤولية الاجتماعية والاستقلالية، وبناء روح القيادة بين الطلبة.
جميع طلبة جامعة جيهان-السليمانية يصبحون أعضاء في هذا المركز بشكل تلقائي، ويتكون مجلس إدارة المركز من: المدير العام، نائب المدير العام (الممثل العام للطلبة)، وممثلي جميع الكليات العلمية في الجامعة.