
ئەمڕۆ ١٩/٢/٢٠٢٥، قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی میوانداریی زانکۆی جیهان-سلێمانی کرد. لە دانیشتنەکەدا کە هەریەك لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی پ.د ئومێد رفیق فتاح و بەڕێز قائیمقامی سلێمانی ئاوات محمد غفور و ئەندامانی لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی تێیدا ئامادەبوون، باسی هەنگاوە ئایندەییەکان کرا بۆ بە سیستەمیکردنی کار و چالاکییەکانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی.
پێشتر و لەبەر ڕۆشنایی یادداشتێکی لێکتێگەیشتی نێوان زانکۆکە و قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، زانکۆی جیهان-سلێمانی پۆرتاڵی تایبەت و چەندین ئامێر و سێرڤەری بۆ قایمقامیەت دابین کرد. دابینکارییەکانی زانکۆی جیهان- سلێمانی، کاری لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت کە ٤٧ لیژنەن تەواو ئاسان دەکات وهەنگاوێکی گرنگە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و بە دیجیتاڵکردنی داتاکان.
لە لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی ئامادەیی تەواوی زانکۆی بۆ پاڵپشتیکردنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە ئێستا و داهاتوودا، بە شێوازێك کە ئەرکی سەرشانی لیژنەکان سووکتر بکات و بتوانن خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیان بگەیەنن.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، بەڕێز قائیمقامی سلێمانی سوپاسی بێ پایانی زانکۆی جیهان-سلێمانی کرد و خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز پ.ی.د. نزار عبدالقادر علی لە پای ماندووبوونیان لە دروستکردنی پۆرتاڵی قائیمقامیەت و بە دواداچوون وهەماهەنگیی لەگەڵ تیمە پسپۆڕەکانی قائیمقامیەت، کارێك کە دەچێتە خزمەتی شاری سلێمانی و سەرجەم دانیشتوانی شارەکە.
جامعة جيهان-السليمانية وقائمقامية مرکز قضاء السليمانية مستمران في تنفيذ مذكرة التفاهم بينهما
اليوم 19/2/2025، استضافت قائمقامیة مرکز قضاء السليمانية جامعة جيهان-السليمانية. خلال الاجتماع الذي حضره كل من رئيس جامعة جيهان-السليمانية البروفيسور الدكتور أوميد رفيق فتاح وقائمقام السليمانية السید أوات محمد غفور وأعضاء اللجنة العليا في القائمقامیة، تمت مناقشة الخطوات المستقبلية لرقمنة أعمال وأنشطة قائمقامیة مرکز قضاء السليمانية.
في وقت سابق وفي ضوء مذكرة تفاهم بين الجامعة وقائمقامیة مرکز قضاء السليمانية، قامت جامعة جيهان-السليمانية بتوفير بوابة إلكترونية خاصة والعديد من الأجهزة والخوادم للقائمقامیة. إن المساهمات التي قدمتها جامعة جيهان-السليمانية تسهّل بشكل كبير عمل اللجان المشتركة للقائمقامیة البالغ عددها 47 لجنة، وتمثل خطوة مهمة نحو جمع المعلومات ورقمنة البيانات. من جانبه، أعرب رئيس جامعة جيهان-السليمانية عن استعداد الجامعة الكامل لدعم قائمقامیة السليمانية في الحاضر والمستقبل، بطريقة تخفف من أعباء اللجان وتمكنها من تقديم خدمات أفضل للمواطنين.
في ختام الاجتماع، قدم قائمقام السليمانية شكره الجزيل لجامعة جيهان-السليمانية، وتم منح جائزة تقديرية لرئيس الجامعة والبروفيسور المساعد الدكتور نزار عبدالقادر علي تقديراً لجهودهم في إنشاء بوابة القائمقامیة الإلكترونية والمتابعة والتنسيق مع الفرق المتخصصة في القائمقامیة، وهو عمل يصب في خدمة مدينة السليمانية وجميع سكانها.