بەڕێز(محمد ناصح محمد ئەمین) مامۆستا لە بەشی یاسای زانکۆی جیهان ـ سلێمانی، بە بابەتێکی زانستی لەژێر ناونیشانی: ( بەرپرسیارێتی دەسەڵات لە پاراستنی جینۆسایدی هەڵەبجە وەک بەشێك لە یادگەی گشتی) بەشداری لە وۆرکشۆپێکی زانستی ڕێکخراو لەلایەن بەشی یاسا ـ زانکۆی هەڵەبجە لە ڕۆژی جیهانی یادکردنەوە و شکۆی قوربانیانی جینۆساید و قەدەغەکردنی تاوانەکەدا لە بەرواری ( ۹ کانونی یەکەمی ۲٠۲٤ ) دەکات، شایەنی باسە وۆرکشۆپەکە لەژێر ناونیشانی : ( چەند پرسێکی یاسایی پەیوەست بە جینۆسایدی هەڵەبجە ) بەڕێوەچوو، و تێیدا دوو بابەتی دیکە بەهەمان شێوە لەلایەن بەڕێزان (د.ئاوارە حسێن احمد) ڕاگری کۆلێجی یاسا وکارگێڕی ـ زانکۆی هەڵەبجە، بە ناونیشانی (قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی جینۆسایدی هەڵەبجە لە ڕوانگەی یاسای عێراقییەوە). و بەڕێز (م.دڵشاد حامید دەروێش) مامۆستای بەشی یاسای کۆلێجی یاسا وکارگێڕی ـ زانکۆی هەڵەبجە، بە ناونیشانی (هەندێ بەدحاڵیبوونی پەیوەندیدار بە تاوانی جینۆسایدەوە).
Related posts