رۆژی ١٠/٣/٢٠٢٢، زانکۆی جیهان سلێمانی بەنوێنەرایەتی م. هێمن رشید آغا، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری وە هەروەها کۆنسوڵی فەرەنسا Olivier Decottignies, French Consul General of France in Erbil ، دەزگای گەشەپێدانی فەرنسی (Agence Française De Développement (AFD، بەڕێوەبەری گشتی ڕیکخراوی لیۆ لاگرانژی فەرەنسی Fédération Léo Lagrange، ڕێکخراوی دانیال میتیران فرانس لیبرتی – France Libertés – Fondation Danielle Mitterrand ، ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی Public Aid Organisation (PAO) Douleurs Sans Frontières و زانکۆی جیهان سلێمانی بەژداریکرد لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی دووەم خولی پرۆگرامەکانی پرۆژەی پێگەیاندنی تیمێك لە بەڕێوەبەران. ئامادەکاری و هەماهەنگیەکانی بەژداربوونی زانکۆ لە پرۆژەی ناوبراو لە چوارچێوەی کۆمەڵێك چالاکی هاوبەش دێت کە لەگەڵ چەند رێکخراوێکی کوردساتنی و بیانی ئامادەکراوە لەژێر سەرپەرشتی م. دژوار ئەنوەر ئەحمەد بەڕێوەبەری میدیاو پەیوەندییەکانی زانکۆ.
دەزگای گەشەپێدانی فەرنسی (Agence Française De Développement (AFD، کە دامەزراوەیەکی دارایی گشتییە، وە سیاسەت و ستراتیجی حکومەتی فەرنسا جێبەجێ دەکات. لەدیارترین کارەکانی ئەم دەزگایە پەرەپێدانی گەشەکردنی بەردەوامە. ئەم دامەزراوە گشتییە بەتایبەتی چالاکی لەچەند وڵاتێك ئەنجامدەدات کەبریتین لە ئەفریقا، ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەند، ئەمریاکی لاتین، کاریبی، وە ئەو خاکانەی کە سەربە فەرەنسان لەدەرەوەی فەەنسا. ئەم دەزگایە پشتگیری و هاوکاری دارایی دابین دەکات بۆ ئەو پرۆژانەی کە بۆ مەبەستی باشکردنی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت.
دامەزراوەی دانیال میتیران – فرانس لیبرتی، بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی لیۆ لاگرانژی فەرەنسی وە بەهاوبەشی چەند ڕێکخراوێکی کوردستانی لەهەرێمی کوردستانی عێراق، هەڵدەستن بەجێبەجێکردنی پرۆژەی پێگەیاندنێکی سەردەمیانەو بەهێزکردنی گەنجان لە ڕێگەی یەکێك لە چالاکترین ڕێگەکانی فێرکردن کە ئەویش فێربونی نافەرمییە – فێربوونی میلی – Non Formal Education. ئامانج لەم پرۆژەیە، دامەزراندی چەند تیمێکە لەڕاهێنەران و بەڕێوەبەران وە ئاشنا کردنیان بە ئامڕازو شێوازی فێرکردنی سەردەمیانەی گونجاو بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی فێرکردنی نافەرمی – فێرکردنی میلی، کە مەبەست لێی تواناسازی گەنجان و خوێندکارانە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە لەبارودۆخێکی ناجێگیردا دەژین.
لە دیارترین بنەما و چوارچێوەی پرۆژەکەی ئەم پرۆژەیە گرنگی دەدات بە راهێنانی ڕاهێنەران لەسەر چەمکە پەروەردەییەکان و ستراتیژ و ستراکچەری ڕاهێنان لەسەر بنەماو شێوازی نوێ بۆ فێرکردنی نافەرمی – فێرکردنی میللی. ئەم ڕاهێنانە لەسەر دوو بنەما دامەزراوە، بەشێکی تایبەتە بەکاری تیۆری، بەشێکیان تایبەتە بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێك نموونەی کردەیی. بەشە تیۆرییەکان پشت دەبەستێت بەسەرچاوە جیاوازەکانی لیۆ لاگرانژ وە ئەنجومەنی ئەوروپا. سەبارەت بەبەشە کردەییەکەی، پشت دەبەسترێت بەو شارەزاییە مەیدانیانەی کە بەکارهێنراوەو تاقیکراوەتەوە لەچەندین وڵاتی دیکە، وە هەروەها پێشنیارکردنی ڕاهێنانی دیکەی گونجاو لە لایەن ئەندامانی تیمەکانی لیۆ لاگرانژ کە شارەزایی و ئەزمونی تەواویان هەیە لەم بوارەدا.