زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی (FST )ۆرکشۆپێکیان ئەنجامدا.
ڕۆژی پێنج شەممە ٧/٣/٢٠١٩ ۆرکشۆپێکی هاوبەش لە نێوان زانکۆی جیهان و گروپی (FST)بە ناونیشانی (بیرۆکەو پڕۆژەی کار ) لە زانکۆی جیهان پێشکەشکرا .
مەبەست لەم ۆرکشۆپە دروست کردنی هەنگاوە بنەڕەتییەکانی کارکردن وهاندانی خوێندکار بوو تا وزەو توانای خۆیان بەکار بهێنن.
سەرەتای ۆرکشۆپەکە لەلایەن مامۆستا.سۆران حەمە سەعید مامۆستا لەبەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان بە ناونیشانی (پڕۆگرامی ڕاوێژکاری ) کە تێیدا گرنگی و چۆنیەتی دروست کردنی بیرۆکەی پڕۆژەی شیکردەوە و، بۆ دروست کردنی بیرۆکەی سەرکەوتوو پێویستە پڕۆگرامی ڕاوێژکاری بەکاربهێنرێت کە خوێندکار بتوانێت لەڕوی (ڕێکخستن وپلان دانان و کۆنترۆڵ کردن ) بە ئامانجی پڕۆژەکەی بگات لەڕوی پراکتیکیەوە .
پاشان ئامانجی پڕۆگرامی ڕاوێژکاری خستە ڕوو وەك دروستکردنی کارو ،ئامادەکردنی خوێندکار لەسەر بیرۆکەی کارکردن و، بیرکردنەوە لەتوانای شاراوەی خوێندکار کەبتوانێت ڕۆڵی هەبێت لەدروست کردنی بیرۆکەی کار .
پاشان لەلایەن بەرزان حەمە سور ئەندازیار و خاوەنی کۆمپانیای دەلتا تەکنیك باسی چۆنیەتی دروستکردنی بزنسی سەرکەوتوی کرد تیشکی خستە سەر قۆناغەکانی (سەرکەوتن و شکست) بۆ تێگەشتنێکی واقعی چەند نمونەیەکی زیندوی کاری ڕوون کردەوە.
لەکۆتایشدا لەلایەن ماکوان سالار بەڕێوەبەری گروپی(FST) لەبواری کارگێڕی باسی ئەزموونی هاوبەشی ڕێکخراوەکەیانی کرد و هانی خوێندکارانی دا کە دەتوانن بیرۆکەو پڕۆژەکانیان بخەنە ڕوو،پاڵپشتیان دەبن و،هاوکاریان دەبن بۆ پاڵپشتی پڕۆژەکانیان.
ناوی پێشکەشکار د.بهختيار تاڵهبانى م.سۆران حمه سعيد حمه صاڵح م.بهرزان حمه سور
ناونیشان بیرۆکەو پڕۆژەی کار
لیستی ئامادەبوان