زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (see far)ۆرکشۆپێکی ئەنجامدا.
سەرلەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە ٢٥/٢/٢٠١٩ ۆرکشۆپێکی هاوبەش لە نێوان زانکۆی جیهان و ڕێکخراوی (see far) لە زانکۆی جیهان پێشکەشکرا .
پڕۆژەی کۆچبەر دەزگایەکی کۆمەڵایەتی نێودەوڵەتیە کەکار دەکات بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە هەرێمی کوردستان لە بارەی مەترسیەکانی کۆچ کردن بۆ ئەوروپا.
ۆرکشۆپەکە لەلایەن دکتۆر. سیروان حامد ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای جۆری و ،مامۆستا. هێمن ڕەشید ئاغا بەرێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆ و،سۆران ڕەشید بەرپرسی میدیایی پڕۆژەی کۆچبەر پێشکەشکرا و، تیایدا بەرێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.واحد عمر محی الدین ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئەمینداران و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و ئەندامانی ڕێکخراوی See Far بەشداریان تێدا کرد.
مەبەست لە ۆرکشۆپەکە لە نزیکەوە گفتوگۆ کردن و وەڵام دانەوەی هەندێک لەو پرسیارانە بوو کە خوێندکار لەلای دروست بووە لەسەر کۆچ کردنی نا ئاسایی و نایاسایی و، گفتۆگۆ کرا دەربارەی ئەومەترسیانەی کە پەیوەستە بە کۆچ کردن و حەقیقەتی ژیانی کۆچبەران لەو وڵاتەی کە پێی دەگەن و ،دەرئەنجامەکانی پەنابەری و ژیان لە ئەوروپا هەموو ئەمانە قسەیان لەسەر کراو لەلایەن پێشکەشکەرانی ۆرکشۆپەکە وەڵامی پرسیارەکانی بەشداربوان درایەوە .
پێشکەشکار :زانکۆی جیهان-سلێمانی (د.سیروان حامد+ م.هێمن رەشێد )+رێکخراوی See far
ناونیشان :خوێندنهوهيهكى ياسايى و كۆمهڵايهتى بۆ كۆچى نائاسايى
لیستی ئامادەبوان