ۆرکشۆپێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی جیهان-سلێمانی و زانکۆی چەرموو.
ڕێکەوتی ٧-٢- ٢٠١٩ ۆرکشۆپێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی جیهان و زانکۆی چەرمۆ لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر. سەڵاح ڕەزا سەعید سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ و، مامۆستا شاخەوان حارس هادی مامۆستا لەزانکۆی چەرمۆ بە ناونیشانی (پڕۆسەی بۆلۆنیا ) لە زانکۆی جیهان پێشکەشکرا.
ۆڕکشۆپەکە بە ئامادەبونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلیمانی و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر .ڕێبوار زین الدین محمد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانست و خوێندنی باڵا و،ڕاگرو سەرۆک بەش و مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆ بەڕێوەچوو.
سەرەتا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا بەخێرهاتنی پڕۆفیسۆر دکتۆر.سەڵاح ڕەزا سەعید سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ و وەفدی هاوڕێی کرد.
باسی لەوەکرد کەزانکۆی جیهان و زانکۆی چەرمۆ یەکەم کاریان نیە پێکەوە لە ڕابردوو داهاتوشدا کاری هاوبەشیان هەبوە و دەبێت و، دەستخۆشی لێکردن کەزانکۆی چەرمۆ وەکو لایەنێکی باوەڕپێکراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو ئەرکەی خراوەتە سەرشان بۆ هەمو زانکۆکانی کوردستان و ڕاهێنانیان پێدەکات بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەی بۆڵۆنیایە بچێتە پێشەوە.
وتیشی ئێمە وەکو زانکۆی جیهان جگە لەوەی پابەندی ڕێنماییەکان و بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاین و دەزانین ئەم پڕۆسەیە کوالیتی خوێندن بۆ زانکۆکەمان زیاتر دەباتە پێشەوە و، ئەم سیستمە سیستمێکی باشە و پێویستی بە مامۆستای زیاترو تاقیگەو پەیوەندی بەستن لەگەڵ زانکۆکانی کە هەیە .
پاشان بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر.سەڵاح ڕەزا کورتەیەکی لەسەر مێژووی پڕۆسەی بۆڵۆنیاو بنەماکانی جێبەجێکردنی پێویستی ئەم پڕۆسەیە لەکوردستان ڕونکردەوە.
دواتر بەڕێز شاخەوان حارس باسی هەنگاوەکانی پڕۆسەی بۆڵۆنیای کرد.
لەکۆتایدا ئامادەبوان بە پرسیارو ڕونکردنەوە و پێشنیارەکانیان ۆرکشۆپەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و، لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی جیهانەوە خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشکرا.
پێشکەشکار زانكۆى چهرمۆ – زانكۆى جيهان/سلێمانى
ناونیشان:پڕۆسەی بۆلۆنیا
Bologna Process Agenda University of Cihan (Two Parts)