لەبەروارى 27/11/2018 زانکۆى جیهان و زانکۆى لۆرانس تەکنەلۆجى ئەمریکى ۆرکشۆپێکى هاوبەشیان بە ناونیشانى (بەرەو بونیاندنانى کلتورى ئاشتى ) لەزانکۆى جیهان پێشکەشکرد.
زانکۆى جیهان لەلایەن پ. ی. د. واحد عمر محى الدین سەرۆکى زانکۆ و بە هاوڕێیەتى پ.ی . د. ئومێد ڕەفیق فتاح یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکاروبارى کارگێڕى و خوێندکاران و پ. ی. د. ڕێبوار زین الدین محمد یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و پ .ى.د. بەمۆ پەروێز عزیز ڕاگرى کۆلێجى یاسا و پ.ى.د.مناضل عبدالجبار ڕاگرى کۆلێجى زانستە کارگێڕى و دارایەکان و ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایان پێشوازیان لە( د.نادرە ناصیف ) و وەفدى هاوڕێى کرد بەمەبەستى ئەنجامدانى ۆرکشۆپێک لەنێوان هەردوو زانکۆدا.
سەرەتاى ۆرکشۆپەکە لەلایەن (د.نادرە ناصیف ) بەناونیشانى (ڕەهەندى کۆمەڵایەتى بۆئاشتى ) لەڕووى کۆمەڵایەتیەوە تیشکى خستە سەر پێویستى ئاشتى لەناوەندە ئەکادیمیەکان و ناوەندەکانى خوێندن و پەروەردەکردنى تاک لەسەر بنەماى کلتورى ئاشتى و چاندنى ئەم بەهایە لەنێوان خوێندکاران و دروستکردنى بەهاى کۆمەڵایەتى ئاشتى و دۆزینەوەى ئەو پردانەى کەتاک بە کۆمەڵگەوە دەبەستنەوە ، چونکە ئاشتى کۆمەڵایەتى و کلتورى بناغەى دروستبوونى کۆمەڵگەیەکى تەندروست و بەختەوەرە، و لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت ڕۆحى یەکتر قبوڵکردن و لێبوردەى دروست بکرێت .
دواتر (پ.ى.د. ئومێد ڕەفیق فتاح ) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکاروبارى کارگێڕى و خوێندکاران بابەتەکەى بە ناونیشانى (ڕەهەندى ڕامیارى “سیاسى” بۆ ئاشتى ) .
تیشکى خستە سەر کلتورى ئاشتى و سیستەمى سیاسى دیموکراسى ، وەکو سیستەمێک کەدەتوانێَََََنێت بەها بۆ تاک دروست بکات ،کولتورى سیاسى بەشداریکردنە، بەپاڵنەرى سەرەکى زانى وەکو میکانزمى کلتورى لێبوردەیى و ئامڕازى یەکتر قبوڵکردن و دان پێدانانى یاسا یى بۆ مافەکان بە گرنگى وەسفى کرد وەکو بناغەى ئاڵوگۆڕى ئاشتیانەى دەسەڵات ،بۆیە لەهەر سیستەمێکى سیاسى ئەگەر سیستەمەکە دیموکراسى بێت ئەوا کۆمەڵگەیەکى ئارام و جێگیر هەیە.
لەکۆتایى ۆرکشۆپەکەدا (د.سیروان حامد احمد) بەڕێوبەرى بەڕێوبەرایەتى دڵنیاى جۆرى زانکۆى جیهان بابەتەکەى بە ناونیشانى (ڕەهەندى یاسایى بۆ ئاشتى ) ،باسى لەچەسپاندنى کلتورى ئاشتى کردوو دابەشیکرد بەسەر دوو ئاستدا ،ئاستى ناوخۆیى و ،ئاستى نێودەوڵەتى .
لەسەر ئاستى ناوخۆیى ئەم چوارتەوەرەی بە کۆڵەکەى بونیادنانى کلتورى ئاشتى دانا،کە بریتین لە ڕێزگرتن لەفرەیى بەهەموو جۆرەکانیەوە ،هەروەها فەرمانڕەوایى باش و دروست لەڕێگەى پێوەرى یاساى نێودەوڵەتى ،هەروەها سەروەرى یاساو بەدیهێنانى یەکسانى و دادپەروەرى و بونى ئامڕازى لێپرسینەوەى سەرپێچى و گەندەڵى .
پاشان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتى تیشکی خستە سەر رۆڵی رێکەوتننامە و بەلگە نامە نێودەوڵەتییەکان لە هێنانە دی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان دەوڵەتان بە تایبەتی لە رێگەی رێخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە لە هەمان کاتدا ئیشارەتی بە هەموو ئەو دادگا نێودەوڵەتییانە کرد بۆ داد گایی کردنی هەموو ئەو کەسانەی کە رۆڵیان هەبووە لەتێک دانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی کۆمەڵگا بە تایبەتی دادگای نۆرەم بێرگ و طۆکیۆو دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان.
لەکۆتایدا ئامادەبوان سەرنج و تێبینیەکانیان خستە روو وە لەلایەن بەشداربوانی ۆرکشۆپەکەوە وەڵام درانەوە.