ۆرکشۆپی هاوبەش لە نێوان کۆلێجی یاسا “زانکۆی جیهان-سلێمانی “و کۆلێژی یاسا” زانکۆی سلێمانی”
لە رێکەوتی ١٤/١٠/٢٠١٨ ۆرکشۆپێکی هاوبەش لە نێوان هەردوو کۆلێجی یاسا لە زانکۆی جیهان-سلێمانی و زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا لە ژێر ناونیشانی “یەکخستنی پرۆگرامی خوێندنی یاسا بۆ بابەتە ناوەندییەکان” کە تیایدا مامۆستایانی هەردوو کۆلێج دابەش کران بەسەر چەند لیژنەیەکدا بە گوێرەی پسپۆریان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی پسپۆریەکەیان ، لە کۆتاییدا لیژنەکان راسپاردەی پێویستیان دیاری کرد لە شێوەی ڕاپۆرتێکداو ئاراستەی لیژنە تایبەتەکانی وەزارەت کرد لە پێناو یەکخستنی پرۆگرامەکانی خوێندن لە کۆلێجەکانی یاسا لە زانکۆکانی کوردستان .
جێگای ئاماژەیە بابەتی یەکخستنی پرۆگرامەکانی خوێندنی یاسا، یەکێکە لە پلانەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پێناو بەرز کردنەوەی ئاستی پرۆگرامەکانی خوێندن و تێکەڵ کردنی بابەتە تیۆرییەکان لەگەڵ بابەتە پراکتییەکان جێگەکردنەوەی پێشکەوتنە نوێیەکان لە بواری خوێندنی یاسادا.
ستافی بەشداربوو لە زانکۆی جیهان-سلێمانی
__________________________
پێشکەشکار:
د.بەمۆ پەروێز
د.زوبێر مصتفی
د.زانا رەفیق
د.زانا جلال
د.سیروان حامد
ناونیشان: یەکخستنی پرۆگرامی خوێندنی یاسا بۆ بابەتە ناوەندییەکان
لیستی ناوی ئامادەبوان