
ڕۆژی سێ شممە ڕێکەوتی ٢٣/١١/٢٠١٩ بەسەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی یاسا و بە یاوەری دکتۆر.دلاوەر صاڵح مەحمود، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی یاسا -بەیانیان گەشتێکی زانستیان بۆ دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی دوو کرد.
سەرەتا لەلایەن بەڕێزئارام محمد صاڵح داواکاری گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و سەرۆك و ئەندامانی ئەو دادگایە پێشوازیان لێکرا.
دواترلەلایەن مامۆستایانی بەشی یاسا لە هۆڵی دادگایکردن زانیاری پێویستیان پێدرا لەسەر دانیشتنەکانی دادگا بابەتیەکان و چۆنیەتی پێکهاتنیان.
لەکۆتایدا بوار بۆ خوێندکاران ڕەخسێندرا لە ڕێگەی پرسیارو وەڵامەوە زانیاری تەواویان هەبێت لەسەر کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بەسروشتی کاری ئەو دادگایەو بابەتە یاساییە پڕاکتیکی و ڕێکاری وبابەتیەکان .