له درێژه‌ى چالاكيه زانستيه‌كانى كۆلێجى ياسای زانكۆى جيهان-سلێمانى، بەشی ياسا گه‌شتێكى زانستى ئه‌نجام دا بۆ قۆناغه‌كانى (سێيه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م)ى ياسا-ئێواران و قۆناغى (پێنجه‌مى) ياسا-به‌يانيان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز ( د.زانا جلال سعيد) ڕاگرى كۆلێجى ياسا.
سه‌ره‌تا مامۆستايان و خوێندكاران له‌لايه‌ن سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران پێشوازى گه‌رميان لێكرا و خوێندكاران فراكسیۆنه‌كانى ناو په‌رله‌مانيان به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئامانج له گه‌شته‌كه ئاشناكردنى خوێندكاران بوو به كار و چالاكيه‌كانى په‌رله‌مان و ڕوونكردنه‌وه‌ى ڕێكاره‌كانى گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنياز و پڕۆژه ياسا و بڕياره‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان و ڕۆڵى په‌رله‌مان له چاودێرى كارى حكومه‌ت و گرنگى دان به‌ڕۆڵى په‌رله‌مان له پڕۆسه‌ى چاكسازى و به‌رزكردنه‌وه‌ى چۆنايه‌تى ياساكان.