رۆژەکانی نیشتەجێبوون لە نێوان دیزاین وگرێبەست وجێبەجێکردندا

گەشتى زانستى خوێندکارانى کۆلێجى یاسا/ بەشى یاسا بۆ پەرلەمانى کوردستان.
ڕۆژى دوو شەمە 14/5/2018خوێندکارانى قۆناغى چوارەمى بەشى یاساى زانکۆى جیهان –سلێمانى بەسەرپەرشتى مامۆستایانى بەشى یاسا بەڕێز د.زانا جەلال سەعید سەرۆکى بەشى یاسا و د.اسماعیل نجم الدین نامق و د.سیروان حامد ڕحمد گەشتێکى زانستیان بۆ پەرلەمانى کوردستان لە هەولێر ئەنجامدا.
گەشتەکە بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگادار بوون بوو لەڕۆڵى پەرلەمانى کوردستان لەهەموو بوارى چاودێرى و یاسا دانان و هەڵسەنگاندنى کارى لیژنە پەرلەمانیەکان ،وە لەلایەن بەڕێزان ڕاوێژکارانى پەرلەمان پێشوازی لە مامۆستایان و خوێندکاران کرا.
Related posts