
ئه‌نجامدانى گه‌شتى زانستى بۆ خوێندكارانى قۆناغى چواره‌م (به‌شى ياسا ,خوێندنى به‌يانيان), ڕۆژى سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتى 22-10-2019 هه‌ردوو گروپى قۆناغى چواره‌م به ياوه‌رى به‌ڕێز (د.دلاوه‌ر صالح محمود)و بە سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى کۆلێجەکەمان ئاماده‌ی نوسينگه‌ى به‌ڵگه‌كانى تاوانى سلێمانى بوون. پاش ئاشنابوونيان بهپهيكهرى كاڕگێڕى نوسينگه به ئاماده‌بوونى كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى شاره‌زا له بواره جياوازه‌كانى به‌ڵگه‌كانى تاوان, خوێندكاران به سێ گروپ سه‌رجه‌م تاقيگه و شانۆى تاوانه (إفترضيه)كانيان به‌سه‌ركرده‌وه و له‌لايه‌ن شارهزايانهوه به‌پێي پێويست زانيارى ته‌واويان له‌سه‌ر هه‌ربه‌ش و بابه‌تێك پێدراو پاشان وه دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى گه‌شته‌كه ئاشكرابوو كه ئه‌م گه‌شته مه‌به‌سته‌كانى خۆى پێكا له‌بوارى به‌ڵگه‌كانى تاوان و چۆنيه‌تى گرێدانه‌وه‌ى بابه‌ته پراكتيكهكان له‌گه‌ل بوارى ئه‌كاديميدا.