لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی کۆلێجی یاسا خولێکی ڕاهێنانی بۆ خوێندکارانی هەر چوار قۆناغی کۆلێجەکەی کردەوە.
لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/١/١٦ بە ئامادەبونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی ، دکتۆر.زانا جلال سەعید سەرۆکی بەشی یاسا یەکەم ڕۆژی خولەکە دەستی پێکرد.
دەستپێکی وانەکە لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.بەمۆ پەروێزعزیز ڕاگری کۆلێجی یاسا وترایەوە.
مەبەست لە خولەکە ڕاهێنانی خوێندکارانە لەسەر ئەنجامدانی چەن سیمیناریک بۆ خوێندکارانی ئامادەیی سنوری پارێزگای سلێمانی لەسەر بابەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی لەلایەن گەنجانەوە و،ئەو دەرئەنجامە یاساییانەی لە خراپ بەکارهێنانی ئەو ئامێرە دەکەوێتەوە.
خولەکە بەردەوام دەبێت هەر بۆ ئەم مەبەستەش چەند مامۆستاو دادوەرێکی پسپۆڕ لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی بەشدار دەبن بە وانە وتنەوە.
>> فەرمانی زانکۆیی <<<
قۆناغی یەکەمی خولەکە :
وانەکان لە لایەن ئەم مامۆستاو دادوەرە بەرێزانەوە وترایەوە.
هەفتەی یەکەم:/تەوەرەی یەکەم:خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لە رووی یاسای سزادانەوە
دادوەر ڕزگار محمد امین
هەفتەی دووەم:/تەوەری دووەم :خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لە رووی یاسای شارستانیەوە
هەفتەی سێێەم:/بەردەوام بوونی هەمان تەوەرەی دووەم
هەفتەی چوارەم:/تەوەرەی سێیەم:/پراکتیزەکردنی زانیاریەکان لە ناوەندەکانی خوێندن
دکتۆر زانا جلال سەعید
مامۆستا رزگار عبدل