سەرلەبەیانی ڕۆژی ١/٤/٢٠١٩ لەژێر چاودێری بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی (د.یوسف گۆران) و،بە ئامادەبونی پ.ی.د ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان و، پ.ی.د.ڕێبوار زین الدین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانست وخوێندنی باڵا ،پ.ی.د.واحد عومەر محی الدین ڕاوێژکاری زانکۆکانی جیهان ،پ.ی.د.بەمۆ پەروێز عەزیز ڕاگری کۆلێجی یاسا ، د.زانا جەلال سەعید سەرۆکی بەشی یاسا خولی گەشەپێدانی تواناکان بۆ٥٠ ئەفسەر لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کەبۆماوەی یەک مانگ دەخایەنێت لەلایەن کۆلێجی یاسا لە هۆڵی سیمیناری زانکۆی جیهان دەستیپێکرد.
سەرەتای دەسپێکی خولەکە لەلایەن پ.ی.د.بەمۆ پەروێز عەزیز ڕاگری کۆلێجی یاسا بەخێرهاتنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کرد ، وتیشی بە خۆشحاڵیەوە ئەم خولە لەگەڵ بەڕێزتانا دەست پێ ئەکەین و،بۆ ئەم خولە چەندین مامۆستای لێهاتومان دەست نیشان کردووە لە پسپۆڕیە جیاجیاکانی یاسا.
پاشان لەلایەن پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان وتارێک پێشکەشکرا ، باسی لەوەکرد کە ئێمە ئامانجمان تەنها پێدانی بڕوانامە نیە بە خوێندکارانی کۆلێجەکانی زانکۆمان بە تایبەتی ئێمە لەنزیکەوە ئاشناین بە ئەرك و واجباتی جەنابتان وەك و قەرەبوکردنەوەیەک بۆ ئەو ئەرکانەی کە بەرامبەر بە کۆمەڵگا کردوتانە ، بەپێویستمان زانی ئەم خولە بکەینەوە بۆ گەشەپێدانی تواناکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و،وتیشی هیوادارین لە دوای ئەم خولە پەیوەندیەکان بەردەوام بێت لەگەڵتان.
پاشان لەلایەن دادوەری داواکاری گشتی حاکم فەرهاد یەکەم محازەڕە پێشکەشکرا دواتر لە لایەن دکتۆر ئارام محمد صاڵح داواکاری گشتی لە دادگای دووی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دووەم محازەڕە پێشکەش کرا.
ئامانجی سەرەکی ئەم خولە پەرەپێدانی تواناکانی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیە.
فەرمانی کارگێری پرۆپۆزڵی خول ناوی بەشداربوانی خولەکە
هەفتەی یەکەم :/ تەوەرەی مافەکان
هەفتەی دووەم:/تەوەرەی کارگێری
هەفتەی سێیەم:/پەیوەندییە گشتیەکان و ئاسایشی زانیاری
هەفتەی چوارەم:/یاسا پەیوەندیدارەکان بە چالاکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ