ڕۆژى دووشەمە ڕێکەوتى 5-11-2018 سیمینارێک لەکۆلێجى یاساى زانکۆى جیهان لەلایەن (د.اسماعیل نەجمەدین زەنگەنە )بەناونیشانى (دیاریکردنى بازنەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەنێوان یەک بازنەیی و فرەبازنەیدا )پێشکەشکرا .
پێشکەشکار تیشکى خستە سەر ناوەڕۆکى بازنەى هەڵبژاردن و هەردوو جۆرى یەک بازنەیى و فرەبازنەیى ،وەهەڵسەنگاندنێکى زانستیانەى بۆ هەریەک لەو دو سیستمە کرد خاڵى بەهێزو لاوازى هەریەکەیانى خستەڕو .
دواتر هەڵسەنگاندنى بۆ یەکبازنەیی لەهەرێمدا کرد بۆ هەڵبژاردنەکانى پەڕلەمانى کوردستان کەوایکردوە گاپى نێوان دەنگدەرو نوێنەر تاڕادەیەکى زۆر فراوان ببێ.
ولەکۆتایشدا پێشکەشکارى سیمینارەکە ڕاى وابو گونجاوترینە لەهەلبژاردنى پەڕلەمانى کوردستان پەیڕەوى فرەبازنەیى بکرێت بۆزاڵبون بەسەر ئەو بارە نەرێییانەى ڕوبەڕوى پڕۆسەکە بونەتەوە ،وە بۆ ئەو مەبەستى پێشنیارێکى خستە ڕوو لەپێناو جێبەجێکردنى ئەو ڕاسپاردەیە و بۆ ئەوەش هەموارکردنەوەى یاساى پەڕلەمانى کوردستانى بەپێویست زانى .