لە بەرواری ١٨/٢/٢٠١٩ بە سەرپەرشتی بەڕێز فەرەیدون عەزیز بەرپرسی یەکەی وەرزشی زانکۆی جیهان –سلێمانی خولێکی تۆپی پێی یاریگای بچووک بۆ هەر (٨) بەشەکەی زانکۆ کرایەوە.
خولەکە لەڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٧/٢/٢٠١٩ گەشتە یاری کۆتایی ولە یاری کۆتایدا هەردوو بەشی (ئینگلیزی و،ژمێریاری ) بە یەك گەشتن و، بەشی ژمێریاری بوو بە پاڵەوانی خولەکە توانی بە ئەنجامی(٠-٢) لە بەشی ئینگلیزی بباتەوە .
لە کۆتایشدا بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر. ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.واحید عومەر محی الدین و،پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.عەلی سەعید ڕاوێژکاری زانکۆکانی جیهان و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر. مناضل عبدالجبار السالم ڕاگری کۆلێجی زانستی کارگێڕی ودارایی و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.بەمۆ پەروێز عەزیز ڕاگری کۆلێجی یاسا و،پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.کامەران فەرەج سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر و، مامۆستا .ئاراس عبدالکەریم سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی و، محمد ڕؤف شاسوار بەڕێوەبەری کارگیێڕی و ژمارەیەک لە خوێندکاران خاڵات بەسەر یاریزانانی هەردوو بەش دابەش کرا.