
لەبەرواری ٣١/١٠/٢٠١٩ بە سەرپەرشتی بەڕێز فەرەیدوون عەزیز بەرپرسی یەکەی وەرزشی زانکۆی جیهان- سلێمانی خولێکی تۆپی پێی یاریگای بچووک بۆ هەر (٨) بەشەکەی زانکۆ کرایەوە .
خولەکە لەڕۆژی شەممە ٣٠/١١/٢٠١٩ گەشتە یاری کۆتایی ولە یاری کۆتایدا هەردوو بەشی (زانستی کۆمپیوتەر، کارگێڕی کار ) بە یەك گەشتن و، بەشی کارگێڕی کار بوو بە پاڵەوانی خولەکە توانی بە ئەنجامی(٥-٧) لە بەشی زانستی کۆمپیوتەری بردەوە.
لە کۆتایشدا بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر. بەمۆ پەروێز عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و خوێندکاران،د.ئاوات عومەر قادر دادوەری گشتی و مامۆستا لەبەشی یاسا ،پ.ی.د.زانا ڕەفیق مامۆستا لەبەشی یاسا ،م .هێمن ڕەشید ئاغا بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ خەڵات بەسەر یاریزانانی هەردوو بەش دابەش کرا.