لەدرێژەی چالاکیە وەرزشیەکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی ئەمڕۆ ۲۳/۲/۲٠۲۱ کۆتای هات بەخولێکی تۆپی پێی بەشەزانستیەکانی زانکۆی جیهان- سلێمانی،بەئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان- سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەرێز (پرۆفیسۆر د.پۆلا خانەقا) سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی جیهان و بەڕێوبەری تۆماری گشتی زانکۆ و بەڕێوبەری کارگێرێ زانکۆ ، بەسەرپەرشتی (فەرەیدون عزیز) بەرپرسی هۆبەی وەرزشی زانکۆی جیهان-سلێمانی.
لەیاری کۆتایدا هەردووبەشی (ژمێریاری بهرامبهر ئەندازیاری تەلارسازی) بەیەک گەیشت دوای ئەنجامدانی یاریەکی بەهێز، لەکۆتایدا بەشی (ئەندازیاری تەلارسازی ) بەگۆڵێکی خوێندکار (علی مناضل) توانی ببێتەپاڵەوانی ئەم ساڵی خولی تۆپی پێی زانکۆ.