سەرلەبەیانى ئەمرۆ10-5-2018 بەسەرپەرشتى فەرەیدوون عەزیز بەرپرسى یەکەى وەرزشى زانکۆى جیهان-سلێمانى خولى تۆپى پێى یاریگاى بچووک کەبۆ هەر (8) بەشەکەى زانکۆ کرایەوە کۆتاى هات.
خولەکە لە لە ڕۆژى 2-4-2018 دەستى پێکردو وە ئەمڕۆ گەشتە کۆتایى لەیارى کۆتایدا هەردوو بەشى (یاسا_ژمێیارى بەتەکنەلۆجیاى زانیارى )بەیەک گەشتن وە بەشى ژمێریارى بە تەکنەلۆجیاى زانیارى بوو بە پاڵەوانى خولەکە و بە ئەنجامى (8-5) لەکۆلێژى یاسایان بردەوە .
پاشان بە ئامادەبوونى بەڕێز پ. ی. د.واحد عمر محى الدین سەرۆکى زانکۆ و بەڕێزان پ.ى.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و خوێندکاران و پ.ى.د. ڕێبوار زین الدین محمد یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کارو بارى زانستى و خوێندنى باڵاوە بەڕێزان پ.ى.د.مناچل عبدالجبار ڕاگرى کۆلێجى زانستە کارگێڕى و دراییەکان و پ.ى.د.بەمۆ پەروێز عزیز ڕاگرى کۆلێجى یاسا و بەڕێزان د.زانا جلال سعید سەرۆکى بەشى یاسا و د.سیروان حامد ڕحمد بەڕێوبەرى بەڕێوبەرایەتى دڵنیاى جۆرى خەڵات بەسەر یاریزانانى هەردوو بەش دابەش کرا.
Related posts