
لە درێژەى کارو چالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆى جیهان سلێمانى ئەمڕۆ بەروارى 4-11-2020 کۆبونەوەى ئاسایی خۆى ئەنجامدا بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرى تەندروستى و سەلامەتى و بە ئامادەبوونى سەرجەم ئەندامانى بەڕێوەبەرایەتیەکە کە تێیدا ئامارى گشتى تووشبوان و چاکبوانى سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانیان خستە ڕوو کە خۆشبەختانە زانکۆکەمان لە ڕووى توشبوان ڕوو لە کەمیە ، هەروەها جەخت کردنى تەواو بە ڕێکارەکانى خۆ پارێزى و تاکپارێزى و بەردەوام بەستنى ماسک لەناوکەمپى زانکۆ بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و دانانى میکانیزمێکى تێر بۆ ڕوبەڕوبونەوەو خۆ ئامادەکردن دژى ئەم پەتایە . پاشان سەردانى کردنى کافتریاى زانکۆ پێدانى ڕێنمایی تەواو بۆ دروست نەبوون و تێکەڵاو نەبوونى خوێندکاران و دڵنیا بوون بە پەیڕوەى کردنى سەرجەم یاساو ڕێساکانى تەندروستى و سەلامەتى .