
ڕێكهوتی 21/12/2021 سیمینارێك پێشكهش كرا له لایهن بهڕێز (م. بێستون عارف عزیز) مامۆستا له بهشی یاسا، ئەم سیمینارە هەوڵێک بوو بۆ تێگەیشتن لە پێوەرەکانی نەتەوە و نەتەوەناسی لەڕوانگەی پێوەرە کۆن و نوێکانەوە، هاوکات تیشک خستنەسەر خۆبینینەوەی کورد لە چێوەی ئەو پێوەرانە، کە تا چ ڕادەیەک کورد وەک هەبوویەکی مێژووی و هاوچەرخی خۆی لەو پێوەرانەدا دەبینێتەوە و بەئاگا یان بێئاگا، جیهانی یان لۆکاڵی، بیانی یان خۆماڵی هەوڵی بۆ داوە و پێوەرەکانی خستووەتە خزمەتی گیانە هەبووەکەی، یان تا چەند توانیویەتی زۆری و کەمی ڕەگەزەکانی بوونیەتی بۆ خۆسەلماندن و کاریگەری و قورسایی لە نێوەندە جیهانییە نەتەوەناسییەکاندا بەکاربهێنیت.
ئەمەو چەند باسێکی تیۆری و پراکتیکی تر و هێنانەوەی نموونەی پێویست لە ئەزموونی نەتەوە جیاوازەکاندا.