کردنەوەی سەنتەری جێندەرناسی وپێشکەشکردنی پانێڵێک لە زانکۆی جیهان -سلێمانی.
سەرلەبەیانی ١٤-٢-٢٠١٩ لەژێر چاودێری وەزیری خوێندنی باڵاو توێزینەوەی زانستی و بە سەرپەرشتی د. هەناو حەسەن محمد خان بەرێوەبەری سەنتەری جێندەرناسی لە ڕێوڕەسمێکدا سەنتەری جێندەرناسی زانکۆی جیهان-سلێمانی کرایەوە و بەو بۆنەیەشەوە پانێڵێک بەڕێوەچوو.
پانێڵەکە لەلایەن بەڕیز د.بەسمە محمد و، بەریز تەلار لەتیف پارێزەر و ئەندامی پێشووی پەڕلەمانی کوردستان بە ناونیشانی (گرنگی و ڕۆڵی سەنتەری جێندەرناسی لەزانکۆکانی کوردستان ) لەهۆڵی سیمیناری زانکۆی جیهان-سلێمانی پێشکەشکرا.
بە ئامادەبونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر .ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان و ،پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر .ڕێبوار زین الدین محمد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارو باری زانست و خوێندنی باڵا و، ژمارەیەک لە ڕا گر و سەرۆک بەش و مامۆستایان و کارمەندان و خوێندکاران و میوانانی دەرەوەی زانکۆ سەنتەری جێندەرناسی کرایەوە .
سەرەتای پانێڵەکە لەلایەن د. هەناو حەسەن محمد بەرێوەبەری سەنتەری جێندەرناسی وتەیەک پێشکەشکرا و باسی لە کار و پلان وئامانجی سەنتەری جێندەرەکان بە گستی و لە زانکۆکانی کوردستان بە تایبەتی کرد.
پاشان لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر. ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی وتەیەک پێشکەشکرا .
تەوەری یەکەمی پانێڵەکە لەلایەن د.بەسمە محمد بەناونیشانی (گرنگی و کاریگەری سەنتەری جێندەر لەسەر کۆمەڵگەو دام و دەزگاکان ) پێشکەشکرا.
تەوەری دووەمی پانێڵەکە لەلایەن پارێزەر .تەلار لەتیف بەناونیشانی (ڕۆڵی سەنتەری جێندەرلە داهاتوودا بۆ گۆڕانکاری یاسایی) پێشکەشکرا .
لەکۆتایدا خەڵاتی ڕێزلێنانیان لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-سلێمانی پێشکەشکرا .