خولی زمانی فەرەنسى
لەسەر داوای خوێندکارانی زانکۆمان بەگشتی، بەهۆی گرنگی هەبوونی خولی زمانی فەرەنسى لەزانکۆدا لە پشووی هاویندا. بەشی زمانی ئینگلیزی بە پێویستی دەزانێت خولێک بەڕێوە ببات بۆ خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ و فێرخوازی دەرەوەى زانکۆ. کارنامەى خولەکە بەم شێوەیە:
– خولەکە لەلایەن مامۆستا (کریم ) ماموستاى زمانى فەرەنسی لە بەشی زمانی ئینگلیزی دەوترێتەوە بۆ ئاستە جیاوازەکان.
– لە ڕۆژی 15/7/2018 دوو شەممە یەکەم ڕۆژی خوولەکە دەبێت بۆ یەک مانگ واتە تا ڕۆژی 15/8/2018 کۆتای دێت.
– خولەکە لە ڕۆژانی دووشەممە، سێ شەممە، پێنج شەممە دەبێت لە کاژێر 3:00 بۆ 4:30 پاشنیوەڕۆ، واتە 6 کاژێر لە هەفتەیەکدا.
– بەشداری کردن لە خولەکە 50.000 بۆ خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ. 100.000 بۆ فێرخوازانی دەرەوەى زانکۆیە.
– بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزە خولەکە بێبەرامبەرە.
ڕێکخەرى خول
م. ئاراس عبدالکریم امین
سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی