خولی زمانی ئینگلیزى
لەسەر داوای خوێندکارانی زانکۆمان بەگشتی، هەروەها بەهۆی گرنگی هەبوونی خولی زمانی ئینگلیزی لەزانکۆدا لە پشووی هاویندا. بەشی زمانی ئینگلیزی بە پێویستی دەزانێت خولێک بەڕێوە ببات بو خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ و فێرخوازی دەرەوەى زانکۆ. کارنامەى خولەکە بەم شێوەیە:
– خولەکە لەلایەن مامۆستایانی بەشی زمانی ئینگلیزی دەوترێتەوە بۆ ئاستە جیاوازەکان، بەڕەچاوکردنی هەموو ستانداردێکی CLT.
– لە ڕۆژی 15/7/2018 تاقیکردنەوەی Placement Test ئەنجامدەدرێت کاژێر 11 لە بەشی زمانی ئینگلیزى بۆ دیاریکردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی. ڕۆژی 18/7/2018چوار شەممە یەکەم ڕۆژی خوولەکە دەبێت بۆ یەک مانگ واتە تا ڕۆژی 19/8/2018 یەکشەممە کە تاقیکردنەوەى کۆتای دەبێت.
– ئەو خوێندکارانەى کە پێشتر بەشدارییان کردووە لە خولی هاوشێوە لە زانکۆى جیهان و ئاستێکیان بە سەرکەوتووی تەواوکردووە دەتوانن بەبێ تاقیکردنەوەى Placement Test بڕۆنە ئاستی بەرزترەوە.
– خولەکە لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە، چوارشەممە، پێنج شەممە دەبێت لە کاژێر 11 بۆ 1 پاشنیوەڕۆ، واتە 8 کاژێر لە هەفتەیەکدا.
– بەشداری کردن لە خولەکە 50.000 بۆ خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ، 100.000 بۆ فێرخوازانی دەرەوەى زانکۆیە.
– بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزە خولەکە بێبەرامبەرە.
بۆ خۆتۆمارکردن کلیک لەم لینکە بکە
ڕێکخەرى خول:
م. ئاراس عبدالکریم امین
سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی