ۆرک شۆپێک بۆ پزیشکانى نەخۆشخانەى هیوا لەلایەن کۆلێجى یاساى زانکۆى جیهان-سلێمانى بەڕێوەچوو، لە ڕێکەوتى (١٩-٢-٢٠٢٠) ۆرک شۆپێک لە ژێر ناونیشانى (کاری پزیشکی لە نێوان رەفتاری پیشەی و بەرپرسیارێتی یاسایی دا) بۆ گروپێک لە پزیشکانى نەخۆشخانەى هیوا ئەنجامدرا.
لەسەرەتا دا ووتەى زانکۆ لەلایەن(د.زانا جلال سعید) ڕاگرى کۆلێجى یاسا خوێندرایەوە کە باسى لە پەیوەندى نێوان کارى پزیشکى و مامەڵەى یاسایدا کرد، پاشان ووتەى (د.دۆستى نجات) بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا پێشکەش کرا، کە زیاتر جەختى کردەوە لەسەر ئەو گیر و گرفتە یاسایانەى کە لە ئەنجامى مامەڵەى ڕۆژانە و لێک تێگەشتنى نەخۆش و مامەڵەى نایاسایی دروست دەبێت، هەروەها باسی گرفتى ناڕوونى یاسا و ڕێنمایەکان کرد لە بارەى دۆخى تایبەتى نەخۆشخانەى هیوا.
تەوەری یەکەم لە لایەن بەرێز (د.محمد عبدالوەھاب حسن ) پزیشک لە نەخۆشخانەی ھیوا پێشکەش کرا لە ژێر ناونیشانی (گرفتەکانی بەردەم پیادەکردنی کاری پزیشکی)،ناوبراو باسێکی تێرو تەسەلی ئەو گرفتانەی کرد کە لە کاتی کارکردندا ئاستەنگیان بۆ دروست دەکات بە تایبەتی لە کاتی مامەلە کردن لەگەڵ توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە ، کەسو کاریان ..
لە تەوەرەی دووەم بەرێز (پ.ی.د.بەمۆ پەرێز عزیز) باسی لە بەرپرسیارێتی شارستانی پزیشک ، بنەماو رەھەندەکانی بۆ ئامادەبوان کرد ، ناوبراو تیشکی خستە سەرھەڵەی پزیشک و بەرپرسیارێتیان لە ڕووی یاساییەوە پالپشت بە بریاری دادگاکان لەسەر بابەتی ئاماژە پێکراو.
لە تەوەرەی سێیەم ،بەرێز (پ.ی.د.زانا رفیق سعید ).باسی لە بەرپرسیارێتی تاوانکاری پزیشک کرد ، سەرەتا باسی لەو دەقە سزاییانە کرد کە پاێزگاری لە فەرمانبەر و پزیشک دەکات پاشان تیشکی خستە سەر ئەو دەقە سزایانەی کە باس لە بەرپرسیارێتی تاوانکاری پزیشک دەکات ئەو تاوانانەی ڕوونکردەوە کە تایبەتن بە کاری پزیشکی ..
لە کۆتایدا ئامادەبوان سەرنج و تێبینی خۆیان خستە ڕوو ..بە وەلامدانەوەی پرسیاری ئامادەبووان کۆتای بە چالاکی زانستیەکە ھات.