مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ ، سلاوتان لێبێت بەهیوای ته‌ندروستيه‌كى باش بۆ هەمووان
لەپێناوگرهنتيكردنى ساڵى خوێندنی خوێندکاران و بەهۆی بەردەوامی ئەم دۆخە نەخوازراوە، پاڵپشت به بڕيارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى لە بەرواری( ۲_٥_۲٠۲٠ ) ەوە پرۆسه‌ى خوێندن به شێوه‌ى ئه‌ليكترۆنى ، هاوشێوەی زانکۆکانی تر دەست ده‌کەینەوە بە خوێندن بەشێوەی ئەلکترۆنی پاڵپشتکار تا ئه‌و ماوه‌يه‌ى ده‌توانين له كامپهس ده‌ست دهكهينهوه به خوێندن، بۆ ساڵى خوێندنى (2019ـ 2020).
سه‌ره‌راى ئه‌و باره سايكۆلۆژى و ته‌ندروستى و كۆمه‌لايه‌تى و ئابورييهى كه رووى له هه‌رێمى كوردستان كردوه ، و كاريگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كانى ژيانى كۆمه‌ڵگه كردوه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت له‌م رێگه‌يه‌وه كه تاڕادهيكى زۆر ناچارييه، به‌رده‌وامى به پرۆسه‌ى خوێندن بده‌ين، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ى ئێوه‌ى به‌رێز به ناوه‌ندى زانكۆوه.
زانکۆبەپێی توانا زەمینەسازی پێویستی بۆ ئەم پرۆسەیە کردووە ، کە شێوازی خوێندنی ئەلکترۆنی پاڵپشتکارە نەک خوێندنى ئۆنلاين، واتا زیاتر کارەکان لەڕێگەی بەکارهێنانی ئەو ئەپڵیکەیشن و پلاتفۆرمه‌وه ده‌بێت كه زانكۆ فه‌راهه‌مى كردوه ( پۆرتاڵى زانكۆ).
ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به تاقيكردنه‌وه هه‌يه له كاتى گونجاو‌دا بريارى دروست و به ره‌چاوكردنى ئه‌م دۆخه‌و پهيرهوكردنى رێكار‌و رێنماييهكان بريارى لێده‌درێت.
هيواداريين ئه‌م بارودۆخه زوو كۆتايى بێت . ئێوه‌ش به ته‌ندروستيه‌كى باشه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى خوێندن.
خوێندکارانی خۆشەویست له‌كاتى دروست بونى هه‌ر گرفت و كێشهيهكدا ده‌توانن په‌يوه‌ندى به‌سه‌رۆك به‌شه بهڕيزهكان بكه‌ن.
پ.ى.د. ئومێد رهفيق فه‌تاح
سه‌رۆكى زانكۆى جيهان ـ سلێمانى