ڕێکەوتی ١٠/٤/٢٠٢٢، بەڕێز (د. طه عمر رشید) سیمینارێکی پێشکەشکرد لە ژێرناونیشانی: ڕەوایەتی دەسەڵاتی سیاسی لە ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤەوە.
پێشکەشکار جەختی لەوەکردەوە کە بابەتی ڕەوایەتی بابەتێکی سیاسیە، بەڵام دەشێت لە گۆشە نیگای جیاواز سەیری بکرێت، لەبەرئەوە چەمکی بابەتەکە بەپێی جیاوازی زانستەکان دەگۆڕدرێت، بۆیە بابەتی ڕەوایەتی پێگەیەکی جیاوازی هەیە لە ڕوانگەی یاسای و مافی مرۆڤەوە لە پێگە سیاسیەکەی.
ئەوەی پەیوەندی بە بابەتی ڕەوایەتی هەبێت لەروانگەی مافەکانی مرۆڤەوە ئەوەیە کە ڕەوایەتی لە سێ کاتدا سەرنج دەدرێت، یەکەم لەکاتی وەرگرتنی دەسەڵات، دووەم، لەکاتی پەڕاوەی دەسەڵات، سێیەم، لەکاتی کۆتایی ماوەی دەسەڵات.
بۆیە چەمکی ڕەوایەتی لە ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤەوە واتایەکی فراوانتری هەیە لە چەمکی ڕەوایەتی لەڕوانگەی سیاسی و یاساییەوە. پاشان ئامادەبووان سەرنج و تێبینییەکانیان خستەڕوو وە پێشکەشکار وەڵامی پرسیارو بۆچونە جیاوازەکانی دایەوە.