ڕێكهوتی (18-01-2021) سیمینارێك پێشكهش كرا له لایهن( م. بێستون عارف عزیز محمود) به ناونیشانی ( ڕهخنهی دهقناسی … له تیۆرهوه بۆ پراكتیك).
ڕەخنەی دەقناسی خۆی لەناو ڕەخنە و میتۆدی مێژوویدا دەبینێتەوە، لە کورترین ناساندندا ئەم ڕەخنەیە ڕەخنەی ڕاستکردنەوەی دەقەکانە و شیکار و گەڕانە بەدوای ڕەسەنێتی دەقەکاندا، لەگەڵ ڕەچاوکردنی کۆنتێکسی بەرهەمهێنانیان، بۆیە ئەگەر جۆرەکانی تری ڕەخنە کار لەسەر بونیاد و ستراکچەری خودی دەقە بەرهەمهاتووەکاندا بکەن، ئەوا ئەم جۆرە ڕەخنەیە کار لەسەر دیوی پشتەوەی بەرهەمهێنانی دەقەکان دەکات و هەوڵی لێکچوون و پنتە شاراوەکانی دەدات، بۆیە بە بنەمایەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ جۆرەکانی تری ڕەخنە کە خۆی لە چەند شێوەیەکدا دەبینێتەوە، کە ئەوانیش:
1-کاتێک دەقێک بەناوی نوسەرێکەوە هەڵدەبەسترێت کە هی ئەو نییە.
2-زیادکردن و دەستکاریکردنی چنین و پێکهاتەی دەقەکان.
3- یەکلایکردنەوەی دەقێکی دوو خاوەنی.
4- یەکلاکردنەوە و ڕاستکردنەوەی تێكەڵی بەرهەمی نووسەران و ڕاستکردنەوەی هەڵە مێژووییەکان.
5- دەستکاریکردنی دەقەکان لەلایەن خودی نووسەرەکان خۆیانەوە دوای بڵاوکردنەوە.