
ڕێکەوتی ٨/١٢/٢٠٢٠ سیمینارێك پێشکەش کرا لە لایەن (م.ی هێمن رشید آغا ) لە بەشی یاسا بەناونیشانی ڕێکخستنی یاسایی دادگا شەرعیەکان لە یاسای ئەمریکی دا. پێشکەشکاری سیمینارەکە تیشکی خستە سەر چەند بابەتێکی یاسایی گرنگ لە سیستەمی یاسای ئەمریکی و شرۆڤەکردنی چەند دەقێك سەبارەت بە ڕێکخستنی یاسایی دادگا شەرعیەکان. لەدیارترین و گرنگترین ئەو پرسیارانەی کە خرایە ڕوو بریتیبوون لە: بۆچی تاك و کۆمەڵگە ئاینییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ چارەسەری کێشە و ناکۆکیە تایبەتەکانیان پەنا دەبەنە بەر نێوەندگیری – تحکیم. وە هەروەها، بۆچی یاسای ئەمریکی ڕەزامەندی دەدات بە (نێوەندیگری – تحکیم) ی ئاینی بەڵام لەناو چوارچێوەیەکی یاسایی عیلمانیدا بۆ دەستەبەرکردنی ئەو نێوەندگیرییە – تحکیم.