ئاماژە بەنوسراوی بەڕێز وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت ژمارە (١٧٧٩٣ ) ، لە ڕێکەوتی ١٣/١٢/٢٠١٨ بەئامادەبوونی بەڕێز (د.نەوزاد یحی باجگر ) سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی زانکۆکانی جیهان و (پ.ی.د.آمجد صابردەلۆ) سەرۆکی زانکۆی جیهان –هەولێرو (پ.ی د.نادر مصطفى نانەکەلی ) و (پ.ی.د. علی سەعید محمد ) ڕاوێژکارانی زانکۆکانی جیهان وسەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و جێگرانی سەرۆکی زانکۆو ڕاگرو سەرۆک بەش و مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆ،ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆری سەرۆکی زانکۆ لەهۆڵی بۆنەکانی زانکۆی جیهان- سلێمانی بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بۆبەرزکردنەوەی بەڕێز (پ.ی.د. واحد عمر محی الدین) بۆ ڕاوێژکارو ئەندامێتی لە ئەنجومەنی زانکۆکانی جیهان و دانانی بەڕێز (پ.ی.د. ئومێد ڕەفیق فەتاح) بە سەرۆکی زانکۆی جیهان- سلێمانی ڕێکخرابوو.
سەرەتای مەڕاسیمەکە لەلایەن بەڕێزسەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی زانکۆکانی جیهان (د.نەوزاد یحی باجگر) ووتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کردوو وێڕای پیرۆزبایی و دەست خۆشی جەختی لەسەر ڕۆڵی زانکۆ کردەوە لەبارەی گرنگیدان بەزانین و کارو بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ئەکادیمی زانکۆ و هەنگاونان بۆسەرکەوتنی زیاتر.
پاشان هەریەک لە بەڕێزان (پ.ی.د. واحد عمر محی الدین ) و(پ.ی.د.ئومێد رەفیق فەتاح) وتارێکیان پێشکەش بە ئامادەبوان کردووتیایدا سوپاسی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو ستافی وەزارەت و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆکانی جیهان و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆو ڕاگرو سەرۆک بەش وستافی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران کرد، هیواشیان خواست پێکەوە بتوانن بە یەک تیم کە لە ڕابردووش هەبوە درێژە بە کاری زانستی و ئەکادیمی و کارگێڕی زانکۆ بدەن .
لەکۆتایی مەڕاسیمەکەدا مەدالیای ڕێزلێنان لەلایەن بەڕێز (د.نەوزاد یحی باجگر) بەخشرایە بەڕێز (پ.ی.د.واحد عمر محی الدین ) و پیرۆزبایشی لە بەڕێز (پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح ) کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی نوێی سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی .