ئەمرۆ ڕێکەوتی (٤/١٢/٢٠٢١) ، پ.ی.د زانا جلال سعید سیمینارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی (ڕۆڵی په‌رله‌مان له گه‌شه‌كردنی دیموكراسیه‌ت).
لەم سیمینارەدا پێشکەشکار باسی لەڕۆڵی گرنگی پەرلەمان کرد به تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كه له قۆناغی ڕاگوزه‌ردایه به‌ره‌و ئاراسته‌ی چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌ت، كه چۆن په‌رله‌مان هاوشان له‌گه‌ڵ فاكته‌ره‌كانی دیكه ڕۆڵی خۆی ده‌بێت له‌گه‌شه‌كردنی دیموكراسیه‌ت.
( پ.ی.د زانا جلال سعید) هه‌وڵیدا تاوتوێ و وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی لای خواره‌وه بداتەوە:
- ڕۆڵی په‌رله‌مان چیه له پڕۆسه‌ی گه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت؟.
- ئه‌و ئاسته‌نگانه كامانه‌ن كه دێنه به‌رده‌م په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی نه‌بینێت؟.
- ئه‌و خه‌سڵه‌تانه چین كه پێویسته له په‌رله‌مانێكی كارادا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی ببینێت له‌گه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت دا؟.
- ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه چین كه پێویسته په‌رله‌مان هه‌یبێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی كارای هه‌بێت له گه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت دا؟.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشکەشکار پشتی بەست به شیكردنه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێك وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان كارایی ڕۆڵی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان پێك هاته‌وه و كاری نێو په‌رله‌مان و پڕۆسه‌ی گه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت.
هه‌روه‌ها باسی له‌و كۆتوبه‌ندانه کرد كه‌له‌سه‌ر په‌رله‌مان و كاری په‌رله‌مانیه وه ڕێگره له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت.