ڕێکەوتی ٧/٦/٢٠٢٢، زانکۆی جیهان – سلێمانی بەژداریکرد لە دیداری تایبەت بە “ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە باشترکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ وە پرۆسەی چاکسازی لە سیستەمی دادوەری”.
م.ی هێمن رشید آغا، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆی جیهان-سلێمانی و مامۆستا لە بەشی یاسا ئامادەی دیدارەکە بوو. بەژداری کردنی زانکۆمان لەم دیدارەدا لە چوارچێوەی کۆمەڵێك کاروچالاکی ئەکادیمی دێت کە لە لایەن م.ی دژوار أنور أحمد، بەڕێوەبەری میدیا و پەیوەندییهکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی بەرنامەی بۆ داڕێژراوە وەك ستراتیجێك بۆ بەژداری کردنی چالاکانەی زانکۆ لە پرسە گرنگەکانی سەبارەت بە پرۆژەی پێشخستنی سیستەمی دادوەری لە هەرێمی کوردستان.
ئەم دیدارە لە لایەن چەند ڕێکخراوێکی ناوخۆیی و جیهانییەوە جێبەجێ کراوە. ئۆکسفام (Oxfam)، (RDPP)، (KOHRW) لە دیارترین ئەو ڕێکخراوانەن کە بەژداری چالاکانە و بەرچاویان هەیە لە ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی پرۆگرامەکانی باشترکردنی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ وە پرۆسەی چاکسازی لە سیستەمی دادوەری.
بەرنامەی گەشەپێدان و پاراستنی ناوچەیی ئەوروپا (RDPP) لە ساڵی ٢٠١٤ وەک دەستپێشخەرییەکی ئەوروپی فرە بەخشەر دەستیپێکرد کە پشتگیری لە لوبنان و ئوردن و عێراق دەکات.
ڕێکخراوی کوردستان بۆ چاودێری مافی مرۆڤ (KOHRW) ) ڕێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆیە و قازانج نەویستە کە هاوکاری زۆربەی گروپە لاوازەکانی کۆمەڵگاکەمان دەکات و بەشداری لە گەشەکردندا دەکات لە لایەنە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا بەبێ جیاوازی لە نێوان ڕەگەز، نەتەوە، ئایین، یان بۆچوونی سیاسی.
Cihan University – Slemani attended a meeting held on 7/6/2022. The meeting discussed ‘The role of the judiciary in improving the human rights and the reform process in the judicial system’
Assist. Lecturer Hemen Rashid Agha, Director of Quality Assurance – Cihan University Slemani and lecturer of public law in the Department of Law attended the meeting. The participation of Cihan University – Slemani in this meeting comes within the framework of a number of academic activities planned by Director of Media and public relations headed by Assist. Lecturer Dzhwar Anwar Ahmad. The University has adopted and implements a strategy to play an active role in important issues and questions of reforming the judiciary.
This meeting has been attended by several local and international organizations. Oxfam and RDPP – The European Regional Development and Protection Programme is one of the most prominent organizations that is actively involved in the preparation and implementation of programs to improve the role of the judiciary and its impact on the human rights situation and the judicial reform process.
The European Regional Development and Protection Program (RDPP) was launched in 2014 as a multi-donor European initiative supporting Lebanon, Jordan and Iraq.
KOHRW, Kurdistan Organization for Human Rights Watch (KOHRW) is an independent, non-profit NGO which provides assistance to most vulnerable groups of our community and participates in the development in different aspects of community without discrimination of sex, nationality, ethnicity, religion, or political opinion.