سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠١٩بە ئامادەبونی پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی ژمارەیەک لە ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایانی زانکۆی جیهان و بەسەرپەرشتی دکتۆر.سیروان حامد ئەحمەد سەرۆکی لیژنە،م.ی.هێمن ڕەشید ئاغا،م.ی.ئاسۆ حەمە شین ،چێوان جەلال محمد ئەندامانی لیژنە ڕۆژی ناساندنی زانکۆ بۆ سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ بەڕێوەچوو.
تەوەری یەکەم بەخستنەڕووی دوو گرتە ڤیدیۆی ئامادەکراو دەستی پێکرد کە تیایدا باس لە ناساندی زانکۆ دەکات .
تەوەری دووەم لەلایەن ڕاگرو سەرۆک بەشەکانی زانکۆ چەند وتەیەک پێشکەشکرا کەتیایدا باسیان لە مێژووی دامەزراندنی کۆلێج یاخود بەشەکە ، خولی دەرچوون وزانیاری گشتی لەسەر بەشەکە ،گرنگی بەشەکە بە نسبەت خودی خوێندکارو کۆمەڵگەوە، دەستکەوتەکانی بەش و ئەنجامدانی چالاکی زانستی وهەوڵەکانی بەرەوپێشبردنی لەڕوی مەنهەج، کادر، دروستکردنی پەیوەندی ،ناساندنی خوێندکار بە ڕێنماییەکانی تایبەت بە زانکۆ،ڕۆڵی خوێندکار لە ناساندنی زانکۆ بە کۆمەڵگە، هاندانی خوێندکار بۆ دروستکردنی پۆرتفۆلیۆی چالاکی و زانستی تایبەت بە خۆی کرد.
تەوەری سێیەم لەلایەن بەڕێزچێوان جەلال ناساندنی پێگەی ئەلیکترۆنی زانکۆ و پڕۆسەی دڵنیای جۆری بوو بە خوێندکاران کەتیایدا باسی لە cv ، کۆرسبوک،چالاکی ،پەیوەندی زانستی نێوان خوێندکارو مامۆستا ودەرئەنجامی تاقیکردنەوەکان و هەموو ئەو کارانەی کە لە زانکۆ کراون پێویستە خوێندکار ئاشنا بکرێت پێیان.
تەوەری چوارەم گەڕانی مەیدانی خوێندکاران بوو بۆ پەڕتوکخانەو هۆڵی سیمینارو خوێندنەوە و تاقیگەکان ،بەشەکانی کارگێڕی و تۆمار،سەنتەری هونەری و وەرزشی ،جێندەرناسی گۆڤاری زانکۆ.