ڕۆژی دوو شەمە ١٧/١٢/ ٢٠١٨بەئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د ریبوار زین الدین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خویندنی باڵا و ژمارەیەک لەخوێندکاران بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵاوە چەند چالاکیەکیان ئەنجامدا.
چالاکیەکان بریتی بوون لە دابەشکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی ئاڵای کوردستان بەسەر خوێندکاراندا لە پرسگەی زانکۆ، پۆشینی جل و بەرگی کوردی لەلایەن ژمارەیەک خوێندکار وەک سیمبولی نەتەوەی کورد.
تەمەنی دروستبونی ئاڵا دەگەڕێتەوە بۆ (٤٠٠٠) چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر،مێژوی دروست بوونی ئاڵای کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم کاتێک کۆمەڵ و ڕێکخراوە کوردیەکان لە ئەستەنبوڵ خەریکی دامەزراندنی کۆمەڵ و دەرکردنی گۆڤارو ڕۆژنامەی کوردی بوون ،لەهەمانکاتیشدا لەهەوڵی دروستکردنی ئاڵایەکی نەتەوەیی بوون بۆ کوردستان ، و (کۆمەڵەیا رێکخستنا جڤاکی کوردستان ) کە لە ئەستەنبوڵ لە لایەن ژمارەیەک ڕوناکبیرو سیاسەت مەدار کەسایەتی ناسراوی ئەو سەردەمەی کورد دامەزرا ،لەگەڵ دامەزراندنی خۆی ئاڵای نەتەوەیی کوردستانی دروستکرد.
بۆ یەکەم جار لەسەردەمی دامەزراندنی کۆماری مهاباد ئاڵای کوردستان وەک سیمبولی خاکی کوردستان لە ١٧ی کانونی دووەمی ١٩٤٥لە شاری مهاباد، یەکەمین ئاڵا هەڵکرا کە تا ئێستا وەک ئاڵای کوردستان ماوەتەوە.