
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەشی یاسای زانکۆی جیهان ـ سلێمانی، ڕێكهوتی (01-02-2022) خوێندکارانی قۆناغی دووەم بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بەش هەریەک لە بەڕێزان (پ.ی.د. نوری حمەسعید) و (م.ئاسۆ حمەشین عبدالکریم) سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیان کرد، وەک بەشێک لە چالاکی پراکتیکی لە وانەی یاسای کارگێڕی و سوودمەند بوونی خوێندکاران بە کاروچالاکیە یاسایی و کارگێڕییەکانی ئەنجومەن، پەیوەست بەیاسای پارێزگاکانی هەرێم ژمارە ٣ ساڵی ٢٠٠٩.
جێگەی باسە لە لایەن سەرۆکی ئەنجومەن بەڕێز کاک (ئازاد محمد امین ) و زۆرترین ئەندامانی ئەنجوومەن و بەرپرس و سەرۆکی لێژنەکانی ئەنجومەن بەتایبەت بەڕێز بەرپرسی لێژنەی یاسایی (م.ڕەسول) بەگەرمی پێشوازیان لێکرا، پاشان تاوتوێی زۆر پرسی تایبەت بەلایەنە پراکتیەکانی کاری ئەنجومەن خرایە بەر باس و خوێندکارانی پێ ئاشناکرا.