
لە ٣٠ ـ ٣ ـ٢٠٢٢ لە چالاکیەکی هاوبەشی نێوان بەشی یاسای زانکۆی جیهان ـ سلێمانی و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت ( CDO ) کە تیایدا تایبەت بوو بە پێشکەشکردنی توێژینەوەیەکی یاسایی مەیدانیی کە سێ خوێندکاری بەشی یاسا، بەناوەکانی (دیه كاوه نوری ، تهلار أبوبكر حهمه رشید ، بهسۆز شههاب ئهحمهد) لە ژێر ناونیشانی کاریگەرییە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ئەنجامیان دابوو، جێگەی باسە ئەم بابەتە گرنگی تایبەتی لەسەر تاک و کۆمەڵگە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی بە وردی خرانە بەرباس و ڕوونکرانەوە، کە پاڵپشت بە کۆمەڵێک داتا و زانیاری و وەرگرتنی ڕاپرسی بوو لەسەر هەمان کەیس، جێگەی باسە ئەم توێژینەوەیە جگە لەهەوڵی تاکەکەسی خوێندکارەکان بە پاڵپشتی بەشی یاسا و سەرپەرشتی مامۆستای بەش م.هێمن رشید ئەنجام درابوو، پێشکەشکردنی ئەم توێژینەوەیە بە ئامادەبوونی م.ئاسۆ حمەشین عبدالکریم مامۆستای بەشی یاسا، و کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشی یاسای زانکۆمان و ستافی ڕێکخراوی ناوبراو بەڕێوەچوو، هاوکات ئەنجام دانی ئەم کارە هاوبەشە، وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان دوو لایەن بوو.
لەکۆتایی دا ئامادەبووان بە پرسیار و سەرنجەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەند تر کرد.