
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 30/11/2021 لەچوارچێوەی وانەی (قانون حماية وتحسين البيئة)،بە ناونیشانەکانی (کاریگەری چەک و تاقیکردنەوە سەربازییەکان لەسەر ژینگە) و( بنەماکانی ڕێککەوتنامەی ستۆکهۆڵم تایبەت بە پاراستنی ژینگەی مرۆیی و ڕۆڵی لە لە پاراستنی ناوخۆیی ژینگە و گەشەپێدانیدا) لەلایەن هەردوو خوێندکار (شامان سۆران) و (ڕەوەز عبدالعزیز) لە قۆناغی پێنجەمی بەشی یاسا، سیمینارێک پێشکەشکرا.
سیمیناری یەکەم، تیشکی خستەسەر ئەو چەک و تاقیکردنەوە سەربازیانەی کە کاریگەری خراپیان لەسەر ژینگەی مرۆیی بەجێهێشتووە. هەروەک جۆری چەکە کۆمەڵکوژییەکانی باسکرد و ئەو وڵاتانەشی کەئەو جۆرە چەکانەیان هەیە لەجیهاندا.
سیمیناری دووەم، تیشکی خستەسەر ڕێککەوتنامەی ستۆکهۆڵم و بنەماکانی لەمەڕ پاراستنی ژینگەی مرۆیی.. هەروەها ڕۆڵی یاسا نێودەوڵەتی و ڕێککەتنامەکانی بواری مافەکانی مرۆڤی شیکردەوە تایبەت بە پاراستنی ژینگە.