خولی بەهێزکردنی تواناکانی یاسا بۆ مامۆستایانی ئاینی بەردەوامە.
لە ڕێکەوتی ١٢/١٠/٢٠١٩لە دووەم هەفتەی خولەکەدا سیمینارێک لەلایەن دکتۆر.زانا جەلال سەعید بە ناونیشانی (پەیوەندی نێوان فەرمانبەرو دەوڵەت ) پێشکەشکرا.
فەرمانبەر وەک یەکێك لە پایەکانی بەڕێوەبردنی دام و دەزگا حکومیەکان بۆتە جێی گرنگی توێژەرانی بواری یاسا، وە لە بەرئەوەی لە ئێستادا جەندین شێوازی کارکردن هەیە لە نێو دام و دەزگا حکومیەکاندا ،بۆیە بەپێویستمان زانی کە پەیوەندی نێوان ئەو فەرمانبەرانە لەگەڵ دەوڵەتدا ڕوون بکەینەوە کە چۆن بەیاسا بەرکارەکان ڕێکخراوە و وەك لە یاسای خزمەتی شارستانی و یاسای بەرزەفتی فەرمانبەراندا هاتووە،
هەروەها باسمان لەو مافانە کرد کە فەرمانبەران لە کەرتی گشتیدا بەدەستی دەهێنن لە بەرامبەردا ئەرك و فەرمانەکانیان چۆن ڕێکخراوە بەپێی یاسا لەپێناو ڕێکخستنی کاری فەرمانگەکان و باش بەڕێوەبردنی دام و دەزگاکان لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەت گوزاری بۆ هاوڵاتیان.