ڕۆژی ١٦/١/٢٠٢١ كۆبونهوهیهك ئەنجام درا لەنێوان هەردوو ، زانکۆی جیهان-سلێمانی / کۆلێژی یاسا و زانکۆی لینکن کۆلیج – مالیزیا، بەئامادەبوونی (د. ئاسرا ئامیدی لەزانکۆی لیکن) وە هەروەها (پ.ی. د زانا رفیق مامۆستا لەبەشی یاسا) وە (م. هێمن رشید آغا بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری زانکۆی جیهان-سلێمانی) .
تهوهری كۆبونهوهكه بریتی بوو لە گفتگۆکردن لەسەر چۆنیەتی چالاک کردنی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی کەلە نێوان هەردوو زانکۆدا هەیە وە پەرەپێدانی ئەوپەیوەندییە زانستییەی لەنێوان هەردوو زانکۆی ناوبراودا هەیە. چالاکی زانستی جۆراوجۆر و سیمینار و ۆرکشۆپ و کۆرسی فێرکاری بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا لەدیارترین ئەو بابەتانە بوون کە لەم كۆبونهوهیهدا گفتووگۆی تەواوی لەسەرکرا.
زانکۆی لینکن کۆلیج – مالیزیا ڕەزامەندی خۆی دەربڕی بەکردنەوەی کۆرسی فێرکاری بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا سەبارەت بە چۆنییەتی نووسین و ئامادەکردنی پرۆپۆزالی ماستەر و دکتۆرا و شێوازی سەردەمیانەی دۆزینەوەی سەرچاوە بەشێوازی ئەلیکترۆنی.
لەکۆتاییدا بڕیاردرا لەسەر بەردەوامبوونی ئەم جۆرە چالاکییهیانه و ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی دیکە لەنێوان هەردوو زانکۆدا.