ڕۆژی ١١/٨/٢٠٢١، چالاکییەکی هونەری ئەنجامدرا لە لایەن هۆبەی هونەری و رۆشنبیری زانکۆی جیهان-سلێمانی، بۆ( د. سعید محمد عبدلله) بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی (پ.ی.د ئومێد رەفیق فەتاح) وە هەروەها ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی جیهان-سلێمانی.( م. دژوار ئەنوەر) بهڕێوهبهری ڕاگهیاندن و پهیوهندییهكانی زانكۆ وتاری بەخێرهاتنی پێشکەش کرد بە ئامادەبووان. لەدرێژەی باسەکەیدا (د. سعید محمد عبدلله) باسی لە ڕەخنە و ئەدەب کرد کە وەك زۆر بەرهەمی دی، بەبەرهەمی مرۆڤ دادەنرێت، هەر لەو رۆژەوەی کە مرۆڤ لەدایك دەبێت، ئەدەب و رەخنە وەك لایەنێکی گرنگ لەگەڵیدا گەشە دەکات و بەرەوپێش دەچێت، هەربۆیە بابەتی ئەدەبی بابەتێکی هەستیارە وە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مرۆڤدا هەیە. هەوڵدەدات بەشێوەیەکی زیندوو هەست و سۆز لەناخی مرۆڤدا بجوڵێنێت. واتا هەردووکیان بەرهەمی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتین وە لە ئەنجامی کارەکانی مرۆڤەوە سەرهەڵدەدەن وە سەرەنجام هەر لەنێو مرۆڤەکانیش پێداچونەوەیان بۆ دەکرێت وە زیاتر بەرەو پێش دەچن.
Related posts