ئه‌مڕۆ ( چوارشه‌ممه) ڕێكه‌وتی (10/11/2021) سیمینارێك پێشكه‌شكرا له به‌شی یاسای زانكۆی جیهان-سلێمانی. له‌لایه‌ن (پ.ی.د. ئيسماعيل نه‌جمه‌دين زه‌نگنه) سه‌رۆك به‌شی یاسا.
بابه‌تى ئه‌م سيميناره بريتيه له پوخته‌ى ناوه‌ڕۆكى توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى ده‌رباره‌ى پرسێكى ياسايى و ده‌ستورى گرنگ ئه‌ويش توانايى پێكهێنانى هه‌رێمى نوێ له‌چوارچێوه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا، به‌ڕه‌چاوكردنى ئه‌و ڕێكخستنه ده‌ستورى و ياساييه‌ى بۆ هه‌رێمه‌كان داڕێژراوه به‌تايبه‌ت هه‌رێمى كوردستان تێیدا هەوڵدراوە وەڵامی پرسیارگەلێک بدرێتەوە تایبەت بەخەسڵەت و ئاستی گوڕانکاریەکانی سنوری هەرێم و پارێزگاکانەوە ..
ڕاوبۆچونەکانی پەیوەست بەتوانایی دروستکردنی هەرێمی نوێ لەناو سنوری هەرێمی کوردستاندا شەنوکەو کران و دیدو تێڕوانینەکان هەڵسەنگێنرا و لەدوایشدا گرنگترین ڕێگری و بەربەستەکانی بەردەم ئەو پرۆسەیە خرانەڕوو .
تاگەشتە خستنەڕوی دەرەنجامەکان و پێشکەشکردنی ڕاسپاردە و پێشنیازی پێویست.